Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌, ڕاهێنانی مرۆڤه‌ بۆ ژیانێکی پڕ له‌ ئاشتی و دوور له‌ شه‌ڕه‌

   
 

خه‌یاڵاتی

Please share if you want to help to promote peace!

Translated by Nader Fathibokani

This translation has not yet been reviewed

خه‌یاڵاتی
کۆڕێکی شین
گۆی خوارده‌مه‌نی
ترس
جارێکیتریش ترس
خه‌ڵکه‌ سه‌یره‌که‌ی سه‌ر گۆی میوه‌جات
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتن
دوو شه‌ڕکه‌ر
شه‌ڕی تیتل و بیبله‌کان له‌سه‌ر گۆی ماڕس
کۆیله‌‌
حیسابکەره‌ باشه‌کان
شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌
پاره‌
چیرۆکی شایه‌کی زۆر دادپەروەر و باش
Author's comments
Download (All stories in one printer friendly file)
Guestbook
About the translator
About the Author
Mail for Martin Auer
Licence
Creative Commons licence agreement

خه‌یاڵاتی

نووسه‌ر:  Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر)

وه‌رگێران له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: نادر فه‌تحی(شوانه‌)

    ڕۆژێك له‌ ڕۆژان  مرۆفێكی خه‌یاڵاتی هه‌بوو. ئه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ خه‌یاڵاتی ده‌کرد و بۆ وێنه‌ ده‌یگوت:

بڵێی ئه‌وه‌ گونجاو نه‌بێ که‌ مرۆڤ بتوانێ هه‌تا سه‌دهه‌زار کیلۆمتری پێش خۆی به‌ چاو ببینێت؟  یا

بڵێی ئه‌وه‌ گونجاو نه‌بێ که‌ مرۆڤ بتوانێ سوپ به‌ چه‌نگاڵ هه‌ڵقوڕێنێ؟

ئه‌و ده‌یگوت: خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ گونجاو بێت که‌ مرۆڤ بتوانێ له‌سه‌ر سه‌ری خۆی ڕابوه‌ستێ. یا ده‌یگوت: بڵێی رۆژێك نه‌ێیت که‌ مرۆڤ بتوانێ به‌ بێ ترس بژی؟

خه‌ڵکی پێیان ده‌گوت: "ئه‌و خه‌یاڵاته‌ سه‌یرانه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی قه‌ت وه‌دی نایه‌ت، تۆ ته‌نیا خه‌یاڵاتی و به‌س" ئه‌وان ده‌یانگوت: تۆ ده‌بێ چاوه‌کانت بکه‌یه‌وه‌ و دنیای ڕاسته‌قینه‌ سه‌یر بکه‌ی و بی سه‌لمێنی!

ئه‌وان ده‌یانگوت: یاسای سروشتی له‌م جیهانه‌ هه‌ن و گۆڕانکاریشیان به‌سه‌ردا نایه‌!

به‌ڵام مرۆڤه‌که‌ ده‌یگوت: من نازانم ... خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ گونجاو بێت که‌ مرۆڤ بتوانێ له‌ژێر ئاودا هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشێ. یاخود لانیکه‌م ده‌بێ ئه‌وه‌ گونجاو بێت هه‌موو که‌س نانی خواردنی خۆی پێبدرێت. یا ده‌بێ ئه‌وه‌ گونجاو بێت مرۆڤ ته‌نیا ئه‌و شته فێربێت که‌ پێی خۆشه‌. ده‌بێ ئه‌وه‌ گونجاو بێت که‌ مرۆڤ بتوانێ ناوه‌وه‌ی زگی خۆی سه‌یر بکات.

خه‌ڵکی پێیان ده‌گوت: ڕۆڵه‌ گیان خۆڕاگر به‌. ئه‌و خه‌یاڵاته‌ی تۆ قه‌ت وه‌دی نایه‌ت. تۆ ناتوانی بڵێی: من ده‌مهه‌وێ و ئیتر به هۆی ویستنی تۆوه‌‌ هه‌مووشتێك به‌ قسه‌ی تۆ بێت. ئه‌و جیهانه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌ و ئیتر به‌ خه‌یاڵاتی تۆش هیچ شتێك ناگۆڕدرێت.

کاتێك ته‌له‌فیزیۆن پێکهات، مرۆڤ ده‌یتوانی سه‌دهه‌زار کیلۆمه‌تر پێش خۆی ببینێ و کاتێكیش که‌ره‌سه‌ی پزشکی دروستکرا مرۆڤ ده‌یتوانی ناوزگی خۆی سه‌یر بکات.

به‌ڵام هیچ که‌س به‌وی نه‌گوت: "ده‌ی باشه‌، ڕه‌نگه‌ حه‌ق به‌ تۆ بووبێت و بیره‌کانت زۆریش خه‌یاڵاوی نه‌بوون. یا ته‌نانه‌ت کاتێك که‌ره‌سه‌ی بن ئاو دروستکرا و به‌ که‌ڵك وه‌رگرتن له‌و که‌ره‌سه‌یه‌ مرۆڤ ده‌یتوانی به‌ راحه‌تی له‌ ژێر ئاودا هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشێ، که‌س هیچی پێ نه‌گوت.

به‌ڵام مرۆڤه‌که‌ له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ده‌یگوت: زۆر باشه‌، ڕه‌نگه‌ رۆژێك بێت که‌ مرۆڤ بتوانێ به‌ بێ شه‌ڕ ژیان به‌سه‌ر ببات!

   
 

This site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author.