Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌, ڕاهێنانی مرۆڤه‌ بۆ ژیانێکی پڕ له‌ ئاشتی و دوور له‌ شه‌ڕه‌

   
 

کۆیله‌‌

Please share if you want to help to promote peace!

Nader Fathibokani

This translation has not yet been reviewed

خه‌یاڵاتی
کۆڕێکی شین
گۆی خوارده‌مه‌نی
ترس
جارێکیتریش ترس
خه‌ڵکه‌ سه‌یره‌که‌ی سه‌ر گۆی میوه‌جات
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتن
دوو شه‌ڕکه‌ر
شه‌ڕی تیتل و بیبله‌کان له‌سه‌ر گۆی ماڕس
کۆیله‌‌
حیسابکەره‌ باشه‌کان
شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌
پاره‌
چیرۆکی شایه‌کی زۆر دادپەروەر و باش
Author's comments
Download (All stories in one printer friendly file)
Guestbook
About the translator
About the Author
Mail for Martin Auer
Licence
Creative Commons licence agreement

کۆیله‌‌

 

نووسه‌ر:  Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر)

وه‌رگێران له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: نادر فه‌تحی(شوانه‌)

 

   مرۆڤێك کۆیله‌یه‌کی هه‌بوو. کۆیله‌که‌ ده‌بوو هه‌موو کاره‌کانی ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێ. دەیشوشت، سه‌ری بۆ داده‌هێنا، پارووی بۆ ده‌گرت و له‌ زاری ده‌نا. کۆیله‌که‌ ته‌نانه‌ت برووسکه‌کانی بۆ ده‌نووسی، پێڵاوه‌کانی بۆ خاوێن ده‌کرده‌وه‌ و له‌ بۆیاغی ده‌دا، گۆره‌ویی بۆ ده‌چنی و داری بۆ ده‌شکاند و کووره‌ی ژووره‌که‌ی بۆ گه‌رم ڕاده‌گرت. کاتی پیاسه‌کردن له‌ لێره‌واره‌کاندا، ئه‌گه‌ر میوه‌یان به‌ داره‌کانه‌وه‌ دیتبایه‌ ده‌بوو کۆیله‌که‌ بۆی لێ بکاته‌وه‌ و بیشواته‌وه‌ و به‌ زاریه‌وه‌ کات.

   بۆئه‌وه‌ی کۆیله‌‌که‌ نه‌توانی هه‌ڵێ و بۆ هه‌میشه‌ لای مرۆڤه‌که‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌ستێکی به‌ زنجیرێك به‌  به‌خۆیه‌وه ‌به‌ستبوو‌. به‌ ڕۆژ و به‌ شه‌و ده‌بوو له‌گه‌ڵیدا بوایه‌ و له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئەملا وئەولای ببردبایه‌. ‌‌ بە ده‌سته‌که‌یتریشیەوە قامچییه‌کی پێبوو که‌ ئه‌گه‌ر کۆیله‌که‌ نافه‌رمانی مرۆڤه‌که‌ی بکردبایه‌ به‌و قامچییه‌ لێی ده‌دا.

 

   جاری وابوو ئه‌و مرۆڤه‌ ماندوو ده‌بوو و جنێوی به‌ کۆیله‌که‌ و زنجیر و قامچی و هه‌موو شته‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌دا چونکه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ده‌ستێكی و به‌و زنجیره‌ قورسه‌ ده‌بوو کۆیله‌که‌ ڕاکێشێ و له‌ لایه‌کیتریشه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌که‌یتری هه‌میشه‌ قامچییه‌کی پێ بێت و په‌یتا په‌یتا پێی له‌ کۆیله‌که‌‌ بدات.

   جاری وابوو به‌ نهێنی و لای خۆی بیری له‌و کاتانه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ گه‌نج بوو و هێشتا کۆیله‌ی نه‌بوو. ئەوکات به‌ ئازادی و به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ دوو ده‌ستی گیرابن، له‌ لێره‌واره‌کاندا پیاسه‌ی ده‌کرد و ئه‌گه‌ر میوه‌ی داری بدیتبایه‌، به‌ داره‌کاندا هه‌ڵده‌ڕووسکا و خۆی لێی ده‌کردنه‌وه‌ و خۆشی ده‌یشوشتنه‌وه‌ و ده‌یخوارد به‌ بێ ئه‌وه‌ی مه‌جبوور بێت بەزنجیر که‌سێکی تر ڕابکێشێت. به‌ڵام ئێستا... نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت به‌ ته‌نیا بچێته‌ سه‌ر مه‌بالیش چونکه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ ره‌نگه‌ کۆیله‌که‌ بۆی ده‌رچووبایه‌ و له‌ لایه‌کیتریشه‌وه‌، کێ ده‌بوو قوونی بۆ بشوشتبایه‌ته‌وه‌؟ چونکه‌ ئه‌و خۆی هه‌ردوو ده‌سته‌کانی یه‌کیان به‌ زنجیره‌وه‌ و ئه‌ویتریان به‌ قامچیه‌که‌وه‌ گیرابوونه‌وه‌ و نه‌یده‌توانی خۆی، خۆی بشواته‌وه‌.

 

   دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو کات و ساتی ئه‌و مرۆڤه‌ ببوه‌ ئه‌وی‌ به‌ نهێنیی بیر له‌ ئازادیی خۆی بکاته‌وه‌. به‌ڵام کۆیله‌که‌ چی، بڵێی ئه‌ویش هه‌ر بیری له‌ ئازادیی خۆی کردبێته‌وه‌؟

‌نا، ئه‌و بیری له‌ ئازادی نه‌ده‌کرده‌وه‌. ئه‌و ته‌نیا خه‌ونی به‌وه‌ وه‌ ده‌دیت که‌ رۆژێك بێت و به‌ پێچه‌وانه‌ به‌سه‌ر مرۆڤه‌که‌دا زاڵ بێت و قامچیکاریی بکات و به‌ زنجیر ڕایبکێشێ و قوونی پێ بشواته‌وه‌ و تۆڵه‌ی خۆی لێ بکاته‌وه‌.

 

ته‌نیا و ته‌نیا خه‌ونی به‌وه‌وه‌ ده‌دیت که‌ تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه‌!

   
 

This site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author.