Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌, ڕاهێنانی مرۆڤه‌ بۆ ژیانێکی پڕ له‌ ئاشتی و دوور له‌ شه‌ڕه‌

   
 

حیسابکەره‌ باشه‌کان

Please share if you want to help to promote peace!

Nader Fathibokani

This translation has not yet been reviewed

خه‌یاڵاتی
کۆڕێکی شین
گۆی خوارده‌مه‌نی
ترس
جارێکیتریش ترس
خه‌ڵکه‌ سه‌یره‌که‌ی سه‌ر گۆی میوه‌جات
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتن
دوو شه‌ڕکه‌ر
شه‌ڕی تیتل و بیبله‌کان له‌سه‌ر گۆی ماڕس
کۆیله‌‌
حیسابکەره‌ باشه‌کان
شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌
پاره‌
چیرۆکی شایه‌کی زۆر دادپەروەر و باش
Author's comments
Download (All stories in one printer friendly file)
Guestbook
About the translator
About the Author
Mail for Martin Auer
Licence
Creative Commons licence agreement

حیسابکەره‌ باشه‌کان

 

نووسه‌ر:  Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر)

وه‌رگێران له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: نادر فه‌تحی(شوانه‌)

 

   جارێکیان مه‌لا نه‌سره‌دین بە سه‌فه‌ر ڕێی دەکەوێتە‌‌ گوندێك که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ حیسابکه‌ری زۆر باش نێویان ده‌رکردبوو. مه‌لا نه‌سره‌دین ئه‌و شه‌وه‌ بۆ خه‌وتن لای وه‌رزێرێك ده‌مێنێته‌وه‌‌. رۆژی دوایی ده‌بینێ‌ له‌و گونده‌ بیری ئاو یاخود چاڵی ئاوی لی نییه‌. هه‌موو به‌یانییه‌ك هه‌رکام له‌ ماڵه‌کانی ئه‌و گونده‌ گوێدرێژێك به‌ بۆشکه‌ی ئاوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ره‌وانه‌ی کانییه‌ك ده‌کن که‌ یه‌ك کاتژمێر رێگا له‌ گونده‌که‌وه‌ دووره‌. بۆشکه‌کانیان پڕ له‌ ئاوی کانی ده‌کن و دوای کاتژمێرێكیتر هه‌میسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گونده‌که‌یان.

 

   "ئه‌وه‌ باشتر نه‌ده‌بوو که‌‌ ئه‌و کانییه‌ ئاوه‌ له‌ گونده‌که‌ دا بایه؟" مه‌لا نه‌سره‌دین له‌ وه‌رزێره‌که‌ی پرسیار کرد.

 

"به‌ڵێ، زۆر باشتر ده‌بوو"، وه‌رزێره‌که‌ وه‌ڵامی داوه‌. ئه‌و ئاو هێنانه‌ هه‌موو ڕۆژێك دووکاتژمێر کات و گوێدرێژێك و لاوێك بۆ ئێمه‌ دێته‌ حیساب لەبەر ئەوەی لاوەکەمان که‌ره‌که‌ دەباتە کانیاو و ده‌هێنێته‌وه‌،. ئه‌وه‌ له‌ ساڵدا ده‌بێته‌ 1460 کاتژمێر کار،. جا ئه‌گه‌ر گوێدرێژ و لاوه‌که‌ وه‌ك یه‌ك دابنێین، هەردوکیشیان له‌جیاتی ئه‌و کاره‌ له‌ مه‌زرا کاریان کردبایه‌ له ساڵ دا 457 که‌له‌م مان زیاتر به‌رهه‌م دەهێنا.

 

"وادیاره‌ ئێوه‌ هه‌مووشتێکتان به‌ باشی و به‌ وردی حیساب کردووه‌" به‌ سه‌رسووڕماوییه‌وه‌ مه‌لا ده‌پرسێ! "باشه ئێوه‌ که‌ ئاوا حیسابکه‌ری باشن،‌ بۆچی ره‌هه‌ندێك لێ ناده‌ن و ئاوی کانییه‌که‌ له‌ ڕێگای ئه‌و ره‌هه‌نده‌وه‌ هه‌تا ئێره‌ ناهێنن؟"

 

"ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ قسه‌ خۆشه بابه‌که‌م‌." کاکی وه‌رزێر گوتی. له‌ سه‌ر رێگاکه‌ ته‌پۆڵکێکی لێیه‌ که‌ ده‌بێ لابرێت. ئه‌گه‌ر من به‌ جێی نادردنی کوڕه‌که‌م و که‌ره‌که‌ بۆ ئاوهێنان، ره‌هه‌ندێکیان پی لێ ده‌م، له‌ رۆژیشدا دوو کاتژمێر کار بکه‌ن، 500 ساڵ ده‌کێشێ تا ره‌هه‌نده‌که‌‌ ته‌واو ده‌بێ. من ئه‌وپه‌ڕی سی ساڵیتر ده‌ژیم. که‌ وابوو ئاو هێنان له‌وێوه‌ بۆ ئێره‌ بۆ من باشتر و هه‌رزانتر ته‌واو ده‌بێ.

 

به‌ڵام خۆ ئه‌و ره‌هه‌نده‌ ته‌نیا بۆ ماڵی ئێوه‌ نییه‌؟ ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو ماڵه‌ن له‌ گونده‌که‌دا و ده‌توانن به‌ هاوکاری ره‌هه‌ندێك بۆ هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که‌ لێده‌ن؟ مه‌لا گوتی.

 

"به‌ڵی ئێوه‌ راست ده‌ڵێن." وه‌رزێره‌که‌ به‌ مه‌لای گوت. ئێمه‌ 100 بنه‌ماڵه‌ین له‌م گونده‌دا. ئه‌گه‌ر هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له‌ رۆژدا لاوێك و گوێدرێژێك یان بۆ ئه‌و کاره‌ بناردبایه‌، ئه‌و ره‌هه‌نده‌ به‌ پێنج ساڵ ته‌واو ده‌بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ رۆژدا 10 کاتژمێریان کار کردبایه‌، به‌ ساڵێك ره‌هه‌نده‌که‌یان لێ ده‌دا.

 

که‌ وابوو، بۆچی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌که‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ ناکه‌ن و به‌ هاوکاریی هه‌مووتان ئه‌و ره‌هه‌نده‌ لێ ناده‌ن؟

 

   "ئه‌گه‌ر من بمه‌وێ له‌گه‌ڵ دراوسێکان له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی گرینگ بدوێم، ده‌بێ بانگێشتنیان بکه‌م بۆ ماڵی خۆم، له‌ پێشدا چاییی و هه‌ڵوایان بۆ داده‌نێم،  سه‌باره‌ت به‌ که‌ش و هه‌وا و پێشبینی بۆ ساڵی داهاتووی به‌رهه‌مه‌کان له‌گه‌ڵیان بدوێم، دواتر سەبارەت بە بنه‌ماڵه‌که‌یان،  کوڕیان، کچیان و نه‌وه‌کانیان بدوێین. ده‌بێ نانی نیوه‌ڕۆیان بۆ ئاماده‌ بکه‌م، دوای نانخواردن دیسان چایی، دواتر ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌م پرسیارم لێ ده‌که‌ن و دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ کاوه‌خۆ دێینه‌ سه‌ر کێشه‌که‌. بۆ ئه‌و کاره‌ پێویستیم به‌ رۆژێکی ته‌واو هه‌یه‌. به‌و هۆیه‌ی له‌ گونده‌که‌دا 100 بنه‌ماڵه‌ی تێدایه‌، ده‌بێ له‌گه‌ڵ 99 که‌سی بنه‌ماڵه‌کان بدوێم. ئه‌وه‌ش روونه‌ که‌ من ئه‌و کاره‌ 99 رۆژ به‌دوای یه‌کدا ناتوانم بکه‌م. من ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی حه‌وتووی جارێك ده‌توانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بدوێم. که‌وابوو چونکه‌ ساڵ 52 حه‌وتووی زیاتر نییه‌، دوو ساڵ ده‌خاێینێ تا من له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه‌ بدوێم. به‌و جۆره‌ی من دراوسێکانم ده‌ناسم، زۆربه‌یان ئه‌و پێشنیاره‌یان پێ باش ده‌بێت چونکه‌ هه‌موویان حیسابکردنیان زۆر باشه‌. هه‌مووشیان بەڵێنی هاوکاریم ده‌ده‌نێ به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیتریش هاوکاریی بکه‌ن. که‌وابوو دوای دوو ساڵ ده‌بێ هه‌میسان له‌سه‌ڕراوه‌ ده‌ست به‌ بانگهێشتنیان بکه‌مه‌وه‌ و پێیان رابگه‌ێینم که‌ ئه‌وانیتریش هاوکاریی ده‌که‌ن.

 

"ده‌ی باشه، به‌و حیسابه‌ی خۆتان دوای چوار ساڵ زۆربه‌یان ئاماده‌ی هاوکاریی ده‌بن و ده‌توانن ده‌ست به‌ کار بن و دوای ساڵێکیتر ره‌هه‌نده‌که‌ لێدراوه‌!‌" مه‌لا نه‌سره‌دین به‌ وه‌رزێره‌که‌ی گوت.

 

"به‌ڵام کاره‌که‌ هه‌ر وا به‌ ساکاریی نییه‌." وه‌رزێره‌که‌ گوتی. "ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده‌ ته‌واو بێت، هه‌ر که‌س ده‌توانێ که‌ڵك له‌و ره‌هه‌نده‌ وه‌ربگرێ، جا چ هاوکاریی کردبێ، چ نا."  

 

"ئه‌وه‌ وایه‌ و زۆر راسته‌" مه‌لا گوتی. "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتانه‌وێ کۆنتڕۆلی ئه‌و کاره‌ بکه‌ن، ناتوانن له‌ ڕۆژدا 24 کاتژمێر ئاگاتان له‌و ره‌هه‌نده‌ بێت."

 

"زارت خۆش مه‌لا" وه‌رزێره‌که‌ گوتی. "به‌و هۆیه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌ زۆر باش ده‌توانن حیساب بکه‌ن، هه‌موویان پێشتر ئه‌و راستییه‌‌ ده‌زانن که‌ به‌ بی به‌شداریش ده‌توانن که‌ڵك له‌و ره‌هه‌نده‌ وه‌ربگرن."

"ئه‌وه‌ زۆر راسته‌." مه‌لا گوتی.

"که‌وابوو، ئەگەر هه‌رکام له‌ ئێمه‌ حیسابی بکات، به‌و ئەنجامه‌ ده‌گات و‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر به‌شداری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نا‌کات. جارێك ده‌ڵێن گوێدرێژه‌که‌مان نه‌خۆشه‌، جارێك ده‌ڵێن کوڕه‌که‌مان نه‌خۆش که‌وتووه‌. جارێك ده‌ڵێن کوڕه‌که‌ و که‌ره‌که‌ ده‌بی بچن بۆ شاری و دوکتور بێننه‌ سه‌ر مناڵه‌کان. به‌و هۆیه‌ی هه‌رکام له‌ ئێمه‌ زۆر باش ده‌توانن حیساب بکه‌ن، که‌س نه‌ کوڕ و نه‌ گوێدرێژ بۆ کار نانێرێت و ئه‌و کاره‌ش هه‌ر ده‌ستی پێ ناکرێت."

 

"ده‌بی دانی پێدابنێم که‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێوه‌ زۆر راسته‌" مه‌لا گوتی.

"به‌ڵام من گوندێك له‌وپەڕی چیاکان ده‌ناسم که‌ هه‌ر وه‌ك ئێوه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌یان بووه‌ و ئێستا نزیکه‌ی 20 ساڵه‌ ره‌هه‌ندیان لێ داوه‌.

 

"به‌ڵێ، ره‌نگه‌ وابێ" وه‌رزێره‌که‌ گوتی، "به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم  ئه‌وان ناتوانن حیساب بکه‌ن!"

   
 

This site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author.