Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره, ڕاهێنانی مرۆڤه بۆ ژیانێکی پڕ له ئاشتی و دوور له شه‌ڕه |
|
شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌رهPlease share if you want to help to promote peace! Nader FathibokaniThis translation has not yet been reviewed |
|
Bücher und CDs von Martin AuerIn meinem Haus in meinem Kopf Gedichte für Kinder Die Prinzessin mit dem Bart Joscha unterm Baum Was die alte Maiasaura erzählt Die Erbsenprinzessin Der wunderbare Zauberer von Oz - Hörbuch zum Download Die Jagd nach dem Zauberstab, Roman für Kinder - Hörbuch zum Download Der seltsame Krieg Geschichten über Krieg und Frieden Zum Mars und zurück - Lieder Lieblich klingt der Gartenschlauch - Lieder Lieschen Radieschen und andere komische Geschichten - CD |
شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره نووسه‌ر: Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر) وه‌رگێران له ئاڵمانییه‌وه: نادر فه‌تحی(شوانه)
ئه‌و سەردەمانەی وا هەندێك جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێستادا هه‌بوو، له‌سه‌ر پلانێتێکی بێگانه دوو وڵات به ناوی "ئێره" و "ئه‌وێ" هه‌بوون. دیاره وڵاتی تریش وه‌ك "په‌نا ئه‌وێ" و "په‌نا ئێره" و "هۆئەوێ" و ... له ده‌وروبه‌ریان بوون به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نیا وڵاتی "ئێره" و "ئه‌وێ" یه. رۆژێکیان به‌رپرسی سوپایی وڵاتی "ئێره" قسه‌ی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کرد و گوتی: "وڵاتی ئێمه له لایه‌ن وڵاتی "ئه‌وێ" وه له‌ژێر گوشار دایه، ئه‌وان زۆرمان لێ ده‌که‌ن و سنووره‌که‌مان ده‌بەزێنن. رۆژ به رۆژ سنووره‌که‌مان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ته‌نگ و ته‌نگتر ده‌بێته‌وه!" "ئه‌وان هێنده له ئێمه نزیك بوونه‌ته‌وه و پاڵیان به پاڵمانه‌وه داوه و گوشاریان بۆ هێناوین که ته‌نانه‌ت رێگای هه‌ناسه‌کێشانمان بۆ نه‌ماوه." ئینجا به ده‌نگێکی به‌رز نه‌ڕاندی. "وایان کردووه که ئێمه ناتوانین خۆمان بجووڵێنینه‌وه. ئه‌وان هه‌وڵ ناده‌ن بڕێك لێمان بکشێنه‌وه و که‌مێکمان جێگا بۆ بکه‌نه‌وه که به ئازادی بتوانین ژیان بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ی هاوکاری نه‌بن و ئازادیی ئێمه بشێوێنن و گێره‌شێوێنی بکه‌ن، ده‌بێ مه‌جبوور به کشانه‌وه‌یان بکه‌ین!" "ئێمه خواز نین، ئه‌گه‌ر به ئێمه بێت هه‌میشه ئاشتتیمان گه‌ره‌که و دژ به ناکۆکین. به‌ڵام ئیتر ئه‌وه له ده‌ست ئێمه چۆتە دەرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بن له سنووره‌کانمان بکشێنه‌وه، مه‌جبوور به شه‌ڕمان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئێمه نابێ بێڵین مه‌جبوور به شه‌ڕمان که‌ن. نا ... نابێ بێڵین! ئێمه نابێ ئیزن بده‌ین باشترین پیاو و کوڕه‌کانمان له‌و شه‌ڕه سه‌پێنراوه دا له‌ناو بچن، ژنه‌کانمان بێوه‌ژن بکەونه‌وه و مناڵه‌کانمان هه‌تیو. هه‌ر لەبەر ئەو هۆیانه، ێپێویستە وڵاتی "ئه‌وێ" بێ هێز بکه‌ین و پێش ئه‌وه‌ی مه‌جبوور به شه‌ڕێکی ناخوازمان بکه‌ن، هێرشیان بکه‌ینه سه‌ر و له ناویان به‌رین.
به‌رپرسی نیزامی درێژه به گوتاره‌که‌ی دا و گوتی: "خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی وڵاتی "ئێره"! لەبەر ئەو هۆیانه‌ی باسم کردن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌خۆمان به‌رگری بکه‌ین و بۆ ئاشتی وڵاتی خۆمان تێ‌بکۆشین و مناڵه‌کانمان رزگار بکه‌ین، هیچ ئاڵترناتیوێکی ترمان نییه جگه له شه‌ڕ دژ به وڵاتی "ئه‌وێ".
خه‌ڵکی هه‌ژار و ترساوی وڵاتی "ئێره" له‌پێشدا به په‌شۆکاوییه‌وه سه‌یری یه‌کتریان کرد. دواتر هه‌موویان به سه‌ر سووڕمانه‌وه سه‌یری به‌رپرسه‌که‌یان کرد. پاشان دیتیان که هێزی به‌رگری و سوپا به تانگ و تۆپ و هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی مودێڕنی شه‌ڕه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ به‌رپرس لێده‌دا و ده‌یاننه‌ڕاند: "بژی سه‌رکرده و به‌رپرسی نیزامیی وڵاتی ئێره!" "نابوود بێ وڵاتی ئه‌وێ!"
به‌و جۆره شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا ئه‌ڕته‌شی وڵاتی "ئێره" سنووره‌کانی وڵاتی "ئه‌وێ"ی به‌زاند. بارودۆخێکی سامناك و پڕمه‌ترسی پێکهات. تانگه‌کان وه‌ك هه‌ژدیهای پۆڵایی به شه‌قامه‌کاندا خولار ببوونه‌وه و هه‌رچی له‌سه‌ر رێگایان دا بوایه خاپوور و له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌کسانیان ده‌کردن. له لووله‌ی تۆپه‌کانیانه‌وه چنگوڕکی مه‌رگ ده‌هاتنه ده‌رێ و هه‌موو که‌س و شتێکیان ده‌توانده‌وه و له‌ناویان ده‌برد. گازی کیمیایی و ژه‌هراوییان ده‌هاویشت و هه‌ناسه‌ی هه‌موو گیانله‌به‌رێکیان ده‌بڕی. هه‌رکام له‌و تانگانه به پانایی سه‌دان میتر مه‌رگیان له‌دوا خۆیان به‌جێ ده‌هێشت. له‌پێشیانه‌وه لێره‌وارێکی سه‌وز و سروشتێکی جوان ده‌بینرا و له دوایانه‌وه و دوای تێپه‌ڕبوونیان زه‌ویه‌کی ویشك و سووتاو به‌جێ ده‌ما. ئه‌و جێگایانه‌ی فڕۆکه‌کانیان پێیدا هه‌ڵده‌فڕی، ئاسمان ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا و ته‌نیا شریخه‌ی ده‌نگه‌که‌ی هه‌موو گیانله‌به‌رانی ئازار ده‌دا. ئه‌و جێگایانه‌ی سێبه‌ری فڕۆکه‌که‌ی ده‌که‌وته سه‌ر به بۆمبا خاپوور و توونا ده‌کرا. له مابه‌ین فڕۆکه سامناکه‌کان له ئاسمان و تانگه ماڵوێرانکه‌ره‌کان له زه‌وی، هێلی‌کوپتێر وه‌ك مێشووله‌ی چکووله‌ی ئازاردەر هه‌ڵده‌فڕین. سه‌ربازه‌کان به که‌ل و په‌ل و جل و به‌رگی پۆڵاییه‌وه، وه‌ك رۆبۆت وا بوون و ترسیان ده‌خسته ناو خه‌ڵکی بێ په‌نای وڵاتی "ئه‌وێ". به چه‌که له‌یزه‌رییه‌که‌یان هه‌موو شتێکیان توونا ده‌کرد و له‌ناو ده‌برد. به‌ڵام زۆر سه‌یر بوو له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له خه‌ڵکی ئاسایی تووشی هیچ دو‌ژمنێك نه‌هاتن! رۆژی یه‌که‌م هێزی ئه‌ڕته‌ش ده کیلۆمتر چووه ناو وڵاتی پڕ له ئاشتیی "ئه‌وێ"وه و رۆژی دووهه‌م بیست کیلۆمتر. رۆژی سێهه‌م له چۆمه گه‌وره‌که‌ش تێپه‌ڕ بوون و هێشتا هه‌ر تووشی دوژمن نه‌هاتن. به هه‌رلایه‌کدا ده‌ڕۆیشتن تووشی گوند و شاری چۆڵکراو، زه‌وی و مه‌زرای کاول کراو، کارخانه‌ی چۆڵکراو و ئه‌نباری خاڵیکراو ده‌بوون. "من دڵنیام ئه‌وان خۆیان شاردۆته‌وه و ده‌یانهه‌وێ له‌پڕێکدا و له پشت سه‌رمانه‌وه هێرشمان بکه‌نه سه‌ر!" به‌ر پرس به ده‌نگی به‌رزه‌وه ده‌یگوت، "هه‌موو ماڵ و جێگاکانیان بپشکنن!" سه‌ربازه‌کان به هەموو هێزیانه‌وه ده‌گه‌ڕان و ماڵه‌کانیان ده‌دۆزی و ته‌نیا شتێکی ده‌یاندیته‌وه بریتی بوون له: به‌رگی ناسنامه، کارتی ناسنامه، به‌رگی له دایكبوون، گوزه‌رنامه، به‌رگه‌ی ده‌رزی لێدان و قه‌بزی ته‌له‌فوون و قه‌باڵه‌ی ماڵ و دووکان و... به گشتی هه‌موو ئه‌و چه‌شن ئه‌وراقانه‌ی هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی له‌ماڵه‌وه هه‌یانه. سه‌یر ئه‌وه بوو که هه‌موو به‌رگه‌ی ناسنامه‌کان وێنه‌کانیان لێکرابۆوه و دڕابوون. ئه‌و کاره چ واتایه‌کی هه‌بوو، که‌س نه‌یده‌زانی. گه‌وره‌ترین کێشه، شه‌قامه‌کان و ڕێگاکان بوون. تابڵۆی ڕیگا نیشانده‌ره‌کان یا لێ کرابوونه‌وه، یا پێچه‌وانه کرابوونه‌وه و یا شتی تریان له‌سه‌رنووسیبوون که دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایان له سه‌ربازه‌کان زۆر دژوار کردبوو. په‌یتا په‌یتا رێگایان لێ ون ده‌بوو و نه‌یانده‌زانی له کۆی و کام شه‌قام و شاری ئه‌و وڵاته‌ن. ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره به‌رپرسی مه‌جبوور کرد که هه‌موو پسپۆڕان و زانایانی وڵاتی "ئێره"ی که له بواری جوغرافیا و رێگا کێشان و نه‌خشه کێشاندا چالاك بوون، هێنایە ناو سوپا وداوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سەری لێکردن. چوارمین رۆژی شه‌ڕ هێزی سوپای وڵاتی "ئێره" یه‌که‌مین دیلی له خه‌ڵکی وڵاتی "ئه‌وێ" گرت. به‌ڵام ئه‌و که‌سه سه‌رباز نه‌بوو به‌ڵکوو مرۆڤێکی ئاسایی بوو که له لێره‌واره‌کاندا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی کارگ و خوارده‌مه‌نی و شتی تربوو. به‌رپرس ئه‌و مرۆڤه‌ی بۆ باس وخواست بانگ کردە لای خۆی. کابرای دیل گوتی: ناوی "وریا ئاشتیی" یه و کاری کۆکردنه‌وه‌ی کارگه له لێره‌واره‌کاندا. ناسنامه‌ی پێ نه‌بوو و ده‌یگوت ونم کردووه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دا که هێزی سوپاکه‌یان له کوێیه؟ گوتی" نازانم. رۆژانی دوایی سه‌ربازه‌کانی وڵاتی "ئێره" هه‌زاران دیلیان له خه‌ڵکی ئاسایی وڵاتی "ئه‌وێ" گرت. هه‌موویان ناویان "وریا ئاشتیی" بوو و هیچکامیان ناسنامه‌یه‌ن پێ نه‌بوو و هیچکامیان نه‌یانده‌زانی سوپای وڵاته‌که‌یان له کوێیه. به‌رپرس له داخی ئه‌و خه‌ڵکه خودای نه‌مابوو و زۆر تووڕه بوو. دوای ماویه‌ك هێزی ئه‌ڕته‌شی وڵاتی "ئێره" یه‌ك له شاره گه‌وره‌کانی وڵاتی "ئه‌وێ"ی داگیر کرد. شارێکی شپرزه و ئاڵۆز. هه‌موو تابڵۆی شه‌قامه‌کان لێ ببوونه‌وه. نه‌خشه‌ی شه‌قامه‌کانیان لێ کردبۆوه. سه‌رلێ شیواویه‌کی زۆر بۆ هێزه داگیرکراوه‌کان پێك هاتبوو. هیچ شتێك له‌و شاره‌دا وه‌ك خۆی نه‌بوو. کاره‌با هه‌ڵبڕابوو، گازی سووته‌مه‌نی نه‌بوو، ته‌له‌فۆن نه‌بوو و... . به‌رپرس له‌و بارودۆخه زۆر تووڕه بوو. فەرمانی دایە سه‌ربازه‌کانی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره ڕابگه‌ێینن که ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن و به په‌له و هه‌رچی زووتر بچنه‌وه سه‌ر کار و باری رۆژانه‌یان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وی خه‌ڵکی ده‌چوونه‌وه کارخانه‌کان و سه‌ر کاری رۆژانه‌یان، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش بارودۆخه‌که هه‌ر وه‌ك خۆی مابوو و کار وباره‌که په‌کی که‌وتبوو و هیچ کارێك به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. کاتێکیش سه‌ربازه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی کاره‌کان پرسیاریان له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد، وه‌ڵامی جۆراوجۆریان ده‌داوه وه‌ك: به‌رپرسی کارخانه‌که لێره نییه، ئه‌ندازیاره‌کان نه‌خۆشن و ... به‌ڵام چلۆن ده‌کرا به‌رپرسی کارخانه‌که بدۆزرێته‌وه، کاتی هه‌موویان ناویان وه‌ك یه‌ك وابوو؟
به‌رپرسی وڵاتی "ئێره" رۆژ به رۆژ توڕه‌تر ده‌بوو و ئه‌مجاره به توڕه‌ییه‌وه ئه‌مری به سه‌ربازه‌کان کرد: "به خه‌ڵکی رابگه‌ێینن هه‌رکه‌سانێک ناو و تایبه‌تمه‌ندیی راسته‌قینه‌ی خۆیان به ئێمه نه‌ڵێن، له سێداره‌یان ده‌ده‌ین!" خه‌ڵکه‌که ئه‌مجار به جێی ناوی "ئاشتی" ناوێکیتریان له خۆیان ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی له سێداره نه‌درێن و به‌مجۆره‌ش سه‌ربازه‌کان هیچ کارێکیان بۆ نه‌ده‌چووه پێش! هه‌رچه‌ند ئه‌ڕته‌ش زیاتر ده‌چووه ناو وڵاتی "ئه‌وێ"وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش کێشه‌یان زیاتر ده‌بوو و هه‌مووشتێك ئاڵۆزتر ده‌بوو. به‌و هۆیه‌ی که‌س ئیتر وه‌ك جاران کاری نه‌ده‌کرد، ورده ورده خوارده‌مه‌نیش که‌متر و که‌متر ده‌بۆوه. بۆ ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی سه‌ربازه‌کان دابین بکرێت، ده‌بوو په‌یتا په‌یتا له وڵاتی "ئێره"وه خوارده‌مه‌نیان هێنابایه. هیچ که‌س سه‌ربازه‌کانی ئازار نه ده‌دا. سه‌ربازه‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌دوان به بێ ئه‌وه‌ی ترسێکیان لێیان هه‌بێ و یاخود به دوژمنی خۆیان بزانن، به بێ چه‌ك له‌ناو شاردا سه‌یرانیان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه‌که خوارده‌مه‌نی خۆیان به سه‌ربازه‌کان ده‌دا و شیرنیی و که‌یك و شتی تریان ده‌دانێ. به پێچه‌وانه‌ش سه‌ربازه‌کان شته‌کان و خوارده‌مه‌نییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌ش ده‌کرد. کاتێك به‌رپرسی نیزامی وڵاتی "ئێره" له‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی سه‌ربازه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی- که ئەو به دوژمنی خۆی ده‌زانین، ئاگادار بوو، فه‌رمانی به سه‌ربازه‌کان دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بگرن و ده‌بێ له جێگای دیاریکراوی خۆیاندا بمێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌رپرس به دڵی سه‌ربازه‌کان نه‌بوو و زۆریان پێ ناخۆش بوو. دوای ماوه‌یه‌ك پێته‌ختی وڵاته‌که‌شیان که‌وته ژێر فه‌رمانی وڵاتی "ئێره". ئه‌وێش هه‌ر وه‌ك هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانیتر وا بوو. نه تابڵوی شه‌قامه‌کان مابوون و نه نه‌خشه‌ی ناو شار، نه ژماره‌ی ماڵ به خانوه‌کانه‌وه بوو و نه ناوی که‌س له‌سه‌ر ده‌رگاکان. نه به‌رپرسی شار مابوون نه پۆلیس و نه فەرمانبەر. هه‌موو ئیداره‌کان خاڵی بوون و هه‌موو ئه‌وراقی ناو ئیداره‌کان شاررابوونه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش ئیتر نه‌مابوو و که‌س نه‌یده‌زانی چی‌یان لێ به‌سه‌ر هاتووه.
به‌رپرسی وڵاتی "ئێره" هه‌میسان به تووڕه‌ییه‌وه فه‌رمانی دا هه‌موو که‌س ده‌بێ بچێته‌وه سه‌ر کار و ژیانی رۆژانه‌ی و هه‌ر که‌س له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه ده‌بێ له سێداره بدرێت. به‌رپرس بۆخۆی سه‌ردانی ئیداره‌ی کاره‌بای کرد و ئه‌ندازیار و زانیاری ئه‌و بواره‌ی له وڵاتی خۆیانه‌وه هێنا. کرێکاره‌کانی کارخانه‌ی کاره‌بای کۆ کرده‌وه و پێی راگه‌یاندن که له دوو کاتژمێری داهاتوودا ده‌بێ به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، کاره‌با وه‌کار بخه‌ن. ئه‌رکی سه‌ربازه‌کانیش ئه‌وه بوو که ئاگایان له کرێکاره‌کان بیت نه‌کا به قسه‌ی کارزانه‌کان نه‌که‌ن. له‌و هاتو چۆ و بێنه و به‌رده‌یه دا سه‌ری هه‌موویان وه ئێش هاتبوو به‌ڵام له کاره‌با هیچ خه‌به‌رێك نه‌بوو.
به‌رپرس رووی کرده کرێکاره‌کان و به تووڕه‌ییه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر تا نیو کاتژمێری تر کاره‌با وه‌ڕێ نه‌که‌وێ، فه‌رمان ده‌ده‌م هه‌مووتان له سێداره بده‌ن." دوای نیو کاتژمێر کاره‌با وه‌ڕێ که‌وت. به‌رپرس به سه‌ربه‌رزییه‌وه گوتی: "ده‌بینن؟ مرۆڤ ته‌نیا به زۆر ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێوه بدوێ، ئێوه زمانی خۆش حاڵی نابن!" له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی وه‌ڕێ که‌وتن بۆ ئیداره‌کانی تر و تا به‌و شێوه‌یه ئه‌وانیش مه‌جبوور به کار بکه‌ن. به‌ڵام رۆژی دوایی هه‌میسان کاره‌با په‌کی که‌وت و کاری نه‌کرد. به‌رپرس به توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی هێرشیان کرده سه‌ر ئیداره‌ی کاره‌با بۆئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شەی کوشتن کارخانه‌که وه‌کاربخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئیداره چووڵ ببو و که‌سی لێ نه‌بوو. به‌رپرس هێنده تووڕه ببوو که فه‌رمانی دا سه‌ربازه‌کان بچنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌زار که‌س به دیل بگرن و بۆ چاوترسێنی خه‌ڵکیی تیره‌بارانیان که‌ن. به‌ڵام هه‌ڵس و که‌وتی باش و سالمی مابه‌ین سه‌ربازه‌کان و خه‌ڵکیی له‌و ماوه‌یه‌دا و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك، بووه هۆی ئه‌وی له‌باری ویژدانییه‌وه هیچکام له سه‌ربازه‌کان له بارودۆخێکدا نه‌بوون که به ساکاری هه‌زار که‌س خه‌ڵکی بێ تاوان بکووژن و نه‌چوونه ژێر باری ئه‌و فه‌رمانه‌ی به‌رپرس.
به‌رپرس که هه‌ستی به‌وه کردبوو له نێوان سه‌ربازه‌کان و خه‌ڵکییدا په‌یوه‌ندییه‌کی باش و دۆستانه‌هه‌یه، ئه‌مجار فه‌رمانی به کۆماندۆ تایبه‌ته‌کان که له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌چ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا نه‌بوو، دا که ئه‌و فه‌رمانه به‌ڕێوه به‌رن. به‌ڵام چه‌ند له ئه‌فسەره‌کان چوونه بن گوی به‌رپرس و تێ‌یان گه‌یاند ئه‌و کاره کاردانه‌وه‌ی باشی له نێو سه‌ربازه‌کاندا نابی چونکه ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه کردووه سه‌ربازه‌کان له‌و بارودۆخه‌ی ئێستایان زۆر ناڕازین و به‌و کاره ره‌نگه هێنده‌ی تریش ناڕازیتر بن.
جه‌نابی به‌رپرس له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری وڵاتی "ئێره"وه، برووسکه‌یه‌کی بۆ هات کە تێدا نووسرابوو: به‌رپرسی به‌ڕێز! له‌و ماوه‌یه‌دا ئێوه سه‌لماندتان که چالاکی و توانایی سه‌ربازیتان زۆر به هێزه. ئێمه پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتووییه. ئێستاش تکاتان لێ ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆمان و چاره‌نووسی ئه‌و شێت و خولیایانه‌ی وڵاتی "ئه‌وێ" به خۆیان بسپێرن. مانه‌وه و درێژه‌ی ئه‌و چالاکییانه‌ی ئێوه له‌وێ بۆ ئێمه زۆر گران ته‌واو ده‌بێ. ئێمه ناتوانین ته‌واوی کات به چه‌که‌وه له‌سه‌ریان راوه‌ستین و مه‌جبوور به کارکردنیان بکه‌ین. به‌و شێوه‌یه‌ی وا دەچێتە پێشێ، راگرتنی ئه‌و وڵاته هیچ مانایه‌کی بۆ ئێمه نییه. تکا ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵێ. دوای ئه برووسکه‌یه به‌رپرس ئه‌ڕته‌شه‌که‌ی کۆ کرده‌وه و تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان هه‌ڵگیرا خوارده‌مه‌نی و شتی قیمه‌تییان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ماڵێ وه‌ڕێ که‌وتن. "به‌ڵام زۆر باشمان به‌و خوێڕیانه نیشان دا!" به‌رپرس به سه‌ربه‌رزی و لەخۆبایی بوونه‌وه به سه‌ربازه‌کانی گوت. "ئه‌ی ئێستا ئیتر ئه‌و شێتانه چۆن ده‌یانه‌وێ بژین؟ چۆن ده‌توانن دیاریی بکه‌ن کێ دوکتوره و کێ ئه‌ندازیاره؟ کێ دارتاشه و کێ به‌ننا؟ به بێ ناسنامه و گوزه‌رنامه چۆن ده‌توانن دیاری بکه‌ن کێ چکاره‌یه؟ کێ خوێندەوار و کێ نەخوێندەوارە؟ به بێ کاغه‌ز و قه‌باڵه‌ی موڵکی، کێ ده‌وڵه‌مه‌نده و کێ فه‌قیرە؟ چۆن ده‌توانن بزانن کێ مۆڵەتی ترومبیل لێ خوڕینی هه‌یه و کێ نا؟ به‌ڕاستی بارودۆخێکی سه‌یریان بۆخۆیان ساز کرد ئه‌و خوێڕیانه. بۆچی؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌جبوور به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بن، ئه‌و خوێڕیانه!" Author's commentsThis site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author. |