Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره, ڕاهێنانی مرۆڤه بۆ ژیانێکی پڕ له ئاشتی و دوور له شه‌ڕه |
|
پارهPlease share if you want to help to promote peace! Nader FathibokaniThis translation has not yet been reviewed |
|
Bücher und CDs von Martin AuerIn meinem Haus in meinem Kopf Gedichte für Kinder Die Prinzessin mit dem Bart Joscha unterm Baum Was die alte Maiasaura erzählt Die Erbsenprinzessin Der wunderbare Zauberer von Oz - Hörbuch zum Download Die Jagd nach dem Zauberstab, Roman für Kinder - Hörbuch zum Download Der seltsame Krieg Geschichten über Krieg und Frieden Zum Mars und zurück - Lieder Lieblich klingt der Gartenschlauch - Lieder Lieschen Radieschen und andere komische Geschichten - CD |
پاره "ده‌ی باشه ئه‌وه چییه؟ گوتت ناوی چییه؟ پاره!" مام وسوو به سه‌رسووڕماویه‌وه پاره‌که‌ی له‌ده‌ستیدا هه‌ڵده‌سووڕاند. "ئه‌وه شتێکە لای خه‌ڵکانی تر زۆر پڕ بایه‌خه"، هاوڕێ کوڕه‌که‌ی مام وسوو به بابی گوت. "کابرایه‌ک له شار ده‌یگوت ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر زۆری له‌و کاغه‌زانه هه‌بێ، به مرۆڤێکی زۆر ماقووڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ناسرێ." "قسه‌ی قۆڕ!" مام وسوو وه‌ڵامی داوه. "ئه‌گه‌ر مرۆڤ گامێش و مه‌ڕوماڵاتێکی زۆری هه‌بێ، یا زه‌ویه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی هه‌بێ و خانووبه‌ره و ژن و منداڵی هه‌بێ، ئه‌وکات ده‌ڵێن ده‌وڵه‌مه‌نده. باشبوونی ته‌پۆڵکێك کاغه‌زی بی سوود ده‌بێ له‌چیدا بێت؟ مرۆڤ ده‌توانێ کاغه‌ز بخوات؟ ده‌توانێ پاره له‌به‌ر کات؟ ده‌توانێ تێیدا بژی؟" "به‌ڵام ئه‌و کابرایه له شار ده‌یگوت مرۆڤ ده‌توانێ لەگەڵ هه‌ر شتێك‌دا پێی‌خۆش بێت بیگۆڕێته‌وه. ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ماڵ یاخود مانگا یا جل و به‌رگی جوان جوان بیانگۆڕێته‌وه." "که وابوو ئه‌و کاغه‌زه شتێکی جادووییه؟" "نا، مرۆڤ زۆر به ساکاری ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌مووشتێك بیگۆڕێته‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر تۆ خانووبه‌ره‌یه‌کی جوان ببینی، ده‌توانی بڕێك له‌و کاغه‌زه به خاوه‌نه‌که‌ی بده‌ی و داوای لێ بکه‌ی ماڵه‌که‌یت بداتێ. ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌که‌ی نه‌دایه‌ی، بڕێك زیاتر له‌و کاغه‌زه‌ی ده‌ده‌یه‌ی هه‌تا رازی ده‌که‌ی و ماڵه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گری. ئه‌و کابرایه له شار وای تێگه‌یاندم!" "ده‌بی جادوویه‌کی زۆر به‌هێز بێ. بڵێی ئه‌و سیحر و جادوه نه‌بێته هۆی ئه‌وی خاوه‌نه‌کەی نه‌توانێت باش بیر بکاته‌وه؟" "نا بابه، وا نییه، سیحر و جادوی چی! خاوه‌نه‌که ده‌توانێ ئه‌و کاغه‌زه هه‌میسان له‌گه‌ڵ شتی‌تر بگۆڕێته‌وه. ره‌نگه پێی خۆشبێ له‌گه‌ڵ ترومبیلێک بیگۆڕێته‌وه، یا له‌گه‌ڵ خوارده‌مه‌نییه‌کی یه‌کجار زۆر و یا خانووبه‌ره‌یه‌کی تر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێی خۆش بی له جێگایه‌کی تر بژی، به‌و پاره‌یه خانووبه‌ره‌یه‌ك له‌و جێگایه‌ی پێی خۆشه ده‌کڕێ. ئه‌و پاره‌یه به‌ڕاستی شتێکی باشه، ده‌نا کێ ده‌توانی خانووبه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بگێڕێ؟" " دایده‌نێین ئه‌و خاوه‌نه شێت بێ و ماڵه‌که‌ی خۆی به‌و کوته کاغه‌زه بگۆڕێته‌وه. به‌ڵام بڵێی ئه‌ویش شێکیتر بدۆزێته‌وه که خانووبه‌ره‌ی خۆی به‌و کاغه‌زه بێ که‌ڵکه بداتێ؟" "بابه گیان من نازانم. به‌ڵام ئه‌و کابرایه له شار ده‌یگوت هه‌موو که‌س نرخ و بایه‌خی ئه‌و کاغه‌زه ده‌زانن و به‌وهۆیەوە به هه‌مووشتێکی ده‌گۆڕنه‌وه." مام وسووی پیر سه‌ری خۆی ڕاوه‌شاند. "ئه‌و کابرایه له شار ... ئه‌و خۆی پاره‌که‌ی دایه‌ی؟" "به‌ڵێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و به منی گوت کاتێك گەڕامەوە گونده‌که‌مان، ده‌بێ به لاوە‌کانی گوند رابگه‌ێینم که ده‌توانن له شار له کارخانه‌ی لۆکه کار بکه‌ن و لەجیاتی هێزی کاره‌که‌یان له‌و کاغه‌زانه وه‌ربگرن." "که وابوو ئه‌و ده‌یهه‌وێ لاوه‌کان لێره‌وه به‌رێته شار و له کارخانه کاری بۆ بکه‌ن و به جێی هێزی کاره‌که‌یان پاره وه‌رگرن؟" "به‌ڵام کارخانه‌که هی ئه‌و نییه. ئه‌ویش خۆی کار بۆ خاوه‌نی کارخانه‌که ده‌کات. لاوه‌کان پاره له خاوه‌نه‌که وه‌رده‌گرن." "که وابوو ئێوه ده‌تانه‌وێ بۆ کاغه‌زێکی بێ که‌ڵك بچنه شار و کار بکه‌ن؟ ئه‌دی کێ ئاگای له مه‌ڕو ماڵاته‌که ده‌بێ؟ کێ له‌سه‌ر مه‌زرا کار ده‌کا و گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی به‌رهه‌م دێنێ؟" "ئه‌و کابرایه ده‌یگوت به‌و پاره‌یه‌ی له خاوه‌نه‌که وه‌ری ده‌گرین، ده‌توانین زیاتر له‌وه‌ی وا له‌سه‌ر مه‌زرا به‌رهه‌می دێنین، گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی بکڕین." "ئه‌دی ئه‌گه‌ر درۆ بکات چی؟ چۆن ده‌توانن بزانن ئه‌و کاغه‌زه نرخی چه‌نده‌یه؟" "راستیه‌که‌ی من نازانم بابه گیان." مام وسووی پیر دوای ماوه‌یه‌ك بیرلێ کردنه‌وه گوتی: "کاتێك تۆ له‌گه‌ڵ که‌سێك مامەله ده‌که‌ی، ده‌بی بزانی نرخی ئه‌و شته‌ی ده‌یفرۆشی چه‌نده‌یه و نرخی ئه‌وشته‌ش وا له‌به‌رانبه‌ریدا وه‌ری ده‌گری، چه‌نده‌یه. تۆ خۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له لێره‌واره‌کانه‌وه دێن و له‌گه‌ڵ ئێمه مامله ده‌که‌ن، ده‌ناسی. ئه‌وان گۆشتی ئیشك کراو و هه‌نگوین دێنن و له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه‌کانی ئێمه ده‌یگۆڕنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و گۆڕینه‌وه‌یه‌دا دانه‌وێڵه‌ی که‌میان بده‌ینێ، ده‌ڵێن: سه‌یر که، من کاتێکی زۆرم پیویسته بۆ راوی ئاسکه کێوی. ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌ونده که‌مم دانه‌وێڵه بده‌نێ، ئه‌و هه‌موو کاته‌ی بۆ راوکردن پێویستمە، بە بێهوودە ده‌ڕوا و هیچ قازانجی بۆم نابێت؛ که‌وابوو باشتره خۆم دانه‌وێڵه بچێنم و به‌رهه‌می بێنم. ئه‌گه‌ر ئه‌وان دانه‌وێڵه‌ی زیاتریان له من بوێ، ئه‌وکات من ده‌ڵێم: پیاوی باش، چاندن کارێکی یه‌کجار پڕ زه‌حمه‌ته. ده‌بی زه‌وی بکێڵی، ئاوی بده‌ی، ئاگات لێی بێ ئاژه‌ڵ نه‌یخۆن، لێی بکه‌یه‌وه و ئینجا ئیشکیان که‌یه‌وه. جا ئه‌گه‌ر تۆ گۆشتی که‌مم بده‌یه‌ی، باشتره خۆم بچمه ڕاو و گۆشتی خۆم دابین بکه‌م!" هاوڕێ به پێکه‌نینه‌وه گوتی: "به‌ڵێ ده‌زانم، سه‌یر کردنی مامله‌ی ئیوه زۆر خۆشه. دایم خه‌ریکی چه‌نه لێدانن." "ڕاست وایه. کاتێك من ببینم ئه‌وان قه‌ڵه‌و بوون، لێم روونه له‌و مامله‌یه‌دا دانه‌وێڵه‌ی زۆرم داونه‌تێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمه قه‌ڵه‌و بینه‌وه، بۆ ئه‌وان روون ده‌بێت که له مامله‌که‌دا زه‌ره‌ریان کردوه. مرۆڤ ده‌توانێ نرخی رۆژێك کارکردن له لێره‌وار له‌گه‌ڵ رۆژێك کار له‌سه‌ر مه‌زرا هه‌ڵسه‌نگێنێ. به‌ڵام پاره... من نازانم نرخ و بایه‌خی ئه‌و کاغه‌زه چه‌نده‌یه. چۆن من بزانم یاخود مەزندەی بکەم له چ ماوه‌یکدا چه‌ند وه‌رەق له‌و کاغه‌زه دروست ده‌که‌ن؟"
"بابه گیان ، من ئه‌و پرسیاره‌م له کابرای شاری کرد. ئه‌و ده‌یگوت که‌ره‌سه‌ی دروستکردنی پاره له شار هه‌یه و له کاتژمێرێکدا هه‌زاران کاغه‌زی پاره دروست ده‌کات." "لەبەرئەوەی له ماوه‌یکی که‌مدا ئه‌و هه‌موو پارەیە دروست ده‌که‌ن، ده‌بێ هیچ نرخێکیان نه‌بێت. ته‌نانه‌ت بایەخی ده‌نکه نۆکێکیان نییه. گوێ بده من کوڕی خۆم، مه‌چۆ بۆ شار و به قسه‌ی وا هیچ و بێ بایه‌خ فریو مه‌خۆ! له‌سه‌ر زه‌وی خۆت کار بکه. خۆت و بنه‌ماڵه‌ی خۆتی پێ به‌خێو که. ئه‌رخه‌یان به خوارده‌مه‌نیتان بە ڕادەی پێویست ده‌بێت. خۆت و منداڵت له ناو کۆمه‌ڵگادا سه‌ربه‌رز ده‌بن و خه‌ڵکیش رێزتان زیاتر لێ ده‌گرن." هاوڕێ گوتی : "باشه بابه گیان، دڵنیابه من به باشی بیری لێ ده‌که‌مه‌وه." هاوڕێ چووه لای دراوسێیەکیان و پاره‌که‌ی پێ نشاندا. "سه‌یری که، له شاری به‌وه ده‌ڵێن پاره. به جێی ئه‌و پاره‌یه چیم پێ ده‌ده‌ی؟" دراوسێکه‌یان پێ که‌نی وگوتی: "لەجیاتی ئه‌وه؟ هیچ. ئه‌گه‌ر پێویستیم به کاغه‌ز هه‌بێ گه‌ڵای دارێك لێ ده‌که‌مه‌وه و کاره‌که‌می پێ جێ به جێ ده‌که‌م. خۆت ده‌زانی مه‌به‌ستم چییه... وانییە؟" هاوڕی چووه لای دراوسێیەکی تریان: "برای به‌ڕێز، له ماڵدا خوێ مان نه‌ماوه. ده‌توانی بڕێکم خوێ بده‌یه‌ی؟ لەجیاتی خوێ، ده‌توانی ئه‌و پاره‌یه‌م لێ وه‌ربگری." جیرانه‌که‌ی گوتی: "برای خۆم، ئه‌گه‌ر پیویستیتان به خوێ هه‌یه، به چاوان هه‌ر چه‌ندێکتان ده‌وێ ده‌تانده‌مێ، هه‌رکات خوێ تان کڕی ده‌توانن بۆمی بێننه‌وه. به‌ڵام من چی له‌و کوته کاغه‌زه بکه‌م؟" "به‌ڵام له شاری ده‌توانی به شتێکیتری بگۆڕیه‌وه. به بڕێك شه‌کر یا ده‌توانی پارچه‌ی پێ بکڕی." "من شتێکی له‌و چه‌شنه‌م بیستوه، به‌ڵام راسته‌که‌یت ده‌وێ، بڕوام به‌وه نییه. سه‌یر که، ئه‌گه‌ر من بزنێکم هه‌بی، ده‌زانم که ده‌توانم به شتێکیتری بگۆڕمه‌وه. چونکه مرۆڤ پێویستی به شیر، گۆشت، پێست و ... ە که‌ی هه‌یه، به‌ڵام کی زامنم دەکات بتوانم که‌سێك بدۆزمه‌وه پێویستی به‌و کوته کاغه‌زه بێ که‌ڵکه هه‌بێت؟" هاوڕێی کوڕی مام وسوو ته‌واوی گونده‌که گه‌ڕا که‌سی نه‌دۆزییه‌وه پاره‌که‌ی لێ وه‌ربگرێت و هیچکام له گه‌نجه‌کانیش ئاماده‌ی رۆیشتن و کارکردن له شار نه‌بوون . ئه‌ویش بڕیاری دا نه‌چێت بۆ شار و له‌سه‌ر مه‌زرای خۆیان هه‌ر وه‌ك باب و باپیری کار بکات. ژن و منداڵه‌کانی سالم و زگ تێر ڕابگرێ و له لایه‌ن خه‌ڵکییه‌وه قه‌دری بگیرێت." له شاری و له په‌نا به‌نده‌ره‌کان، که‌شتی گه‌وره له هات و چۆ دابوون و شتومه‌که‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کران. به‌رپرسانی ئابووری له دانیشتنێكدا له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئابووری پرس و رایان ده‌کرد. یه‌ك له به‌رپرسان گوتی: "ئێمه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان له وڵات‌دا هه‌یه. بازرگانی له وڵات به شێوه‌ی پێویست هه‌ڵناسووڕێت. چونکه ئێمه بە ڕادەی پێویست کارگرمان بۆ کارکردن نییه." "هۆی ئه‌و کێشه‌یه چییه؟" وه‌زیری ئابووری پرسیاری کرد، "له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و هه‌موو مرۆڤه هه‌ن و ده‌ژین، ئه‌دی ئه‌وانه بەدرێژایی رۆژ چ ده‌که‌ن؟" "وا دیاره خه‌ڵک له بارودۆخی خۆیان رازین و دەیانەوێت هه‌رکه‌س له‌سه‌ر مه‌زرای خۆی کار بکات و بڕێك گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و جۆ به‌رهه‌م بێنێت و مه‌ڕوماڵاتیان هه‌بێ و پێی بژین." یه‌ك له به‌رپرسان وه‌ڵامی وه‌زیری دایه‌وه. "به‌ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه هیچ نین جگه له ته‌پۆڵکێك کارگی ته‌نبه‌ڵ. ئێمه ده‌بی مه‌جبوور به کارکردنیان بکه‌ین!" "گه‌وره‌ترین کێشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وه‌یه که نایانهه‌وێ به پاره کار بکه‌ن." "به بڕوای ئێوه بۆچی پاره‌یان پی باش نییه؟" "چونکه هێشتا ئه‌وان پره‌نسیبی پاره ناناسن. ئه‌وان پاره به کوته کاغه‌زێکی بێ که‌ڵك ده‌ناسن." "به‌ڕاستیش ناحه‌قیان نییه، شتێکی سه‌یره. جاری وایه خۆشم بیری لی ده‌که‌مه‌وه و دەڵێم ئه‌وه چلۆن به‌ڕێوه ده‌چێت. من مەرجتان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستم که هێشتا خه‌ڵکی هه‌ر به مه‌ڕ و بزن و گا و دانه‌وێڵه پێوانه ده‌که‌ن!" "ئه‌وه راستە"، به‌رپرسی ئابووری گوتی. "بۆیه من حه‌قیان پێ ده‌ده‌م، چونکه ئه‌وان بایەخی کاری خۆیان له په‌یوه‌ندی مه‌روماڵات و دانه‌وێڵه‌دا ده‌زانن. مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانی که‌سێك بدۆزێته‌وه پێویستی به‌و شتانه هه‌بێت. ئه‌گه‌ریش که‌سیان نه‌دۆزییه‌وه لای که‌م خۆیان ده‌توانن که‌ڵك له به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ربگرن. به‌ڵام ئێمه خۆ ناتوانین له به‌رانبه‌ر کارکردنیاندا مانگا و دانه‌وێڵه‌یان بده‌ینێ. ئه‌و کاته‌ی له زانستگه ده‌رسم ده‌خوێند وته‌ی یه‌ك له پرۆفسۆڕه‌کان هه‌ر له گوێم دایه که ده‌یگوت: پاره ده‌توانێ هه‌موو شتێك بێت به‌و مه‌رجه‌ی مرۆڤ باوه‌ڕی پێ بکا که پاره، پاره‌یه." "ده‌ی باشه چی ده‌توانین بکه‌ین که ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕ بێنن که پاره، پاره‌یه؟" وه‌زیری ئابووری له به‌ر خۆیه‌وه گوتی: "لاوه‌کان بۆ پاره کار ناکه‌ن چونکه وه‌رزێر به پاره هیچ شتێکیان ناده‌نێ. وه‌رزێره‌کان پاره وه‌رناگرن، چونکه کرێکار بۆ که‌ره‌سه‌کانیان پاره وه‌رناگرن و هه‌ر وا درێژه‌ی ده‌بێ... "که وابوو پێویستیمان به یاسایه‌ك هه‌یه که مه‌جبووریان بکات کاتی کڕین و فرۆشتن له پاره که‌ڵك وه‌ربگرن." "ئه‌وه هه‌ر به قسه خۆشه، ئه‌وان ده‌توانن شته‌کانیان بشارنه‌وه و بڵێن هیچیان بۆ فرۆشتن نییه. ئێمه خۆ ناتوانین ته‌واوی کات ئاگامان لێیان بێ. نا ... ئێمه ده‌بی به شێوه‌یه‌ك قانعیان بکه‌ین که پێویستیان به پاره هه‌یه و تێ‌یان بگه‌ێینین که وڵات و بارودۆخی ئابووری به بی پاره گەشە ناستێنێت." "نابێ قانع کردنی ئه‌و خه‌ڵکه کارێکی هینده دژواربێ ؟" یه‌ك له به‌رپرسانیتر که تا ئێستا فزه‌ی لە لێو نه‌هاتبوو، گوتی. وه‌زیر رووی تێکرد و به نابه‌دڵییه‌وه پرسیاری لێ کرد: "ده‌ی باشه به بۆچوونی جه‌نابتان ده‌بێ ئێمه چ بکه‌ین؟" "دیاره ئیمه ناتوانین مه‌جبووریان که‌ین پاره‌مان لێ وه‌رگرن، به‌ڵام به بڕوای من ده‌توانین مه‌جبووریان بکه‌ین پاره‌مان بده‌نێ! ده‌کرێ به پێی یاسایه‌ك مه‌جبووریان که‌ین باجی ساڵانه‌یان ته‌نیا به پاره به ده‌وڵه‌ت بده‌ن. به‌و شێوه‌یه هه‌موویان مه‌جبوور ده‌کرێن به جۆرێك پاره وه‌ده‌ست بێنن. که‌وابوو بۆ وه‌ده‌ستهینانی پاره مه‌جبوور به کارکردن ده‌کرێن. کێشه‌ی نه‌بوونی کریکاریش به‌و شێوه‌یه چارەسەر ده‌کرێت." "به‌ڕاستی پلانێکی زۆر باشه." وه‌زیر فه‌رمووی.
به‌و شێوه‌یه، لاوه‌کان بۆ دانی باج مه‌جبوورکران له شاردا کار بکەن کران. "هیچ خه‌م مه‌خۆ بابه گیان"، هاوڕێ به بابی گوت. "من خۆم پاره‌ی پێویست بۆ دانی باجی ساڵانه‌ی تۆ و دایکم و ژن و مناڵه‌کانم په‌یدا ده‌که‌م. ناهێڵم هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه بێتە پێشەوە." "دڵنیام وایه و ئه‌رخه‌یانیشم ده‌توانی ئه‌و کاره بکه‌ی، به‌ڵام زه‌وییه‌کانمان چی‌یان لێ به‌سه‌ر دێت کاتێك ده‌ستی به‌هێز‌ی لاوه‌کانی گوند ئیتر نه‌مێنێت؟ ئێمه ئیتر هه‌رگیز ناتوانین خۆمان به‌خێو که‌ین. ئێمه خوو به پاره ده‌گرین و داهاتوومان ده‌به‌سترێته‌وه به‌وانەوە و ڕوونیش نییه که له داهاتوو‌دا کاریان بۆمان ده‌بێت یان نا." مام وسووی پیر باوه‌شی به هاوڕێ داگرت. "هیوادارم که هینده‌م ته‌مه‌ن بمێنی تا هاتنه‌وه‌ی لاوه‌کان، له کارخانه ببینمه‌وه. به‌ڵام ره‌نگه باشتریش وا بێ که بمرم و ئه‌و داهاتووه تاریکه به چاو نه‌بینم. راسته‌که‌ی کاتێک ئه‌وانه بۆ یه‌که‌م جار سه‌روگوێلاکیان په‌یدا بوو، گه‌ره‌کمان بوو دژیان بوه‌ستین. به‌ڵام داخه‌که‌م زۆر به ساکاری به‌سه‌رماندا زاڵ بوون. هیچ شتێك ئیتر وه‌ك خۆی نامێنێ و هه‌مووشتێك ده‌گۆڕدرێت." لاوه‌کان بۆ کارکردن به‌ره‌و شار وه‌ڕێ که‌وتن.Author's commentsThis site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author. |