Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره, ڕاهێنانی مرۆڤه بۆ ژیانێکی پڕ له ئاشتی و دوور له شه‌ڕه |
|
گۆی خوارده‌مه‌نیPlease share if you want to help to promote peace! Nader FathibokaniThis translation has not yet been reviewed |
|
Bücher und CDs von Martin AuerIn meinem Haus in meinem Kopf Gedichte für Kinder Die Prinzessin mit dem Bart Joscha unterm Baum Was die alte Maiasaura erzählt Die Erbsenprinzessin Der wunderbare Zauberer von Oz - Hörbuch zum Download Die Jagd nach dem Zauberstab, Roman für Kinder - Hörbuch zum Download Der seltsame Krieg Geschichten über Krieg und Frieden Zum Mars und zurück - Lieder Lieblich klingt der Gartenschlauch - Lieder Lieschen Radieschen und andere komische Geschichten - CD |
[if gte mso 9]> گۆی خوارده‌مه‌نی نووسه‌ر: مارتین ئاوه‌ر وه‌رگێران له ئاڵمانییه‌وه: نادر فه‌تحی(شوانه)
له سه‌ر گۆیەکی چکوولانه هه‌ر وه‌ك چۆن له‌سه‌ر گۆی زەوی خۆمان مرۆڤ ده‌ژین، که‌سانێك ده‌ژیان. هه‌رکام له‌وان بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان چه‌شنە خوارده‌مه‌نییه‌کیان به‌رهه‌م ده‌هینا. له هه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ندێکیان "چالاك" بوون و تاقمێکیشیان "که‌متر چالاك". دواتر که‌سانێکیان لێ په‌یدا بوو که "زۆر چالاك" و که‌سانێکیش "زۆرته‌مبه‌ڵ" و ته‌وه‌زل. به واته‌یه‌کی تر ژیانیان وه‌ك هه‌موو گۆیه‌کانی تری ئه‌م ئۆنیوێرزامه به‌ڕێوه ده‌چوو. ته‌نیا جیاوازییه‌کی ئه‌و گۆ بچووکه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ئه‌وه بوو که هه‌موو به‌شدارانی کۆمه‌ڵگا به "چالاك"، "که‌متر چالاك"، "که‌متر ته‌مبه‌ڵ" و "ته‌مبه‌ڵه‌وه"، ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی وا به‌رهه‌میان ده‌هێنا، له جێگایه‌ك کۆیان ده‌کردنه‌وه و هه‌ر که‌س پێویستی به خوارده‌مه‌نی بایه له‌و کۆگایه به‌شی خۆی لێ هه‌ڵده‌گرت. ماوه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه ژیانیان ده‌برده سه‌ر. به‌ڵام رۆژێك له رۆژان هه‌ندێك له "زۆر چالاك"ه‌کان گوتیان: "ئیتر به‌سه و له ئه‌ندازه به‌ده‌ریان کردوه". ئێمه ته‌واوی رۆژ ئیش ده‌که‌ین و خوارده‌مه‌نی به‌رهه‌م دێنین. که‌چی ئه‌و ته‌مبه‌ڵانه ته‌واوی رۆژ له‌سه‌ر گازی پشت له‌به‌ر تاو بۆی ڕاکشاون و فیتووی بۆ لی ده‌ده‌ن و خه‌ریکی خواردنی به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه‌ن. که وابوو ئێمه‌ش ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌رهه‌می دێنین ئیتر له جێگا گشتییه‌که داینانێین و هه‌رکاممان له په‌نا ماڵی خۆمان کۆی ده‌که‌ینه‌وه و لێی ده‌خۆین. به‌ڵام "ته‌مبه‌ڵ"ه‌کان وه‌ك هیچ نه‌قه‌ومابێت، هه‌ر وه‌ك پێشوو له جێگا گشتییه‌که ده‌یانخوارد و سه‌یر ئه‌وه بوو که گەلێک زیاتر له‌وه‌ی که به‌رهه‌میان ده‌هێنا، خوارده‌مه‌نییان ده‌خوارد! دوای ماوه‌یه‌ك "که‌متر چالاك" و "که‌متر ته‌مبه‌ڵه‌کان"یش هه‌ستیان به‌وه کرد که خوارده‌مه‌نییان که‌متر له جاران پێ ده‌بڕێ. چونکه ئێستا ئیتر "زۆر چالاك" ه‌کان به‌شی خۆیان ناخه‌نه سه‌ر جێگا گشتییه‌که. "که‌متر چالاك" ه‌کان گوتیان: که وابوو ئێمه‌ش به‌شی خۆمان ئیتر له‌سه‌ر جێگا گشتییه‌که دانانێین و لای خۆمان ڕایانده‌گرین. به‌و شێوه‌یه "زۆر چالاك" و " "که‌متر چالاك"ه‌کان به‌شی خۆیان له په‌نا ماڵه‌کانیان کۆده‌کرده‌وه و لێیان ده‌خوارد. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وی که "که‌متر ته‌مبه‌ڵ"ه‌کانیش هیچ ڕێگایه‌کیتریان بۆ نه‌مێنێ و له تاوی مفته خۆره‌کان که شاڵاویان بۆ سه‌ر خواردنه‌کانیان ده‌برد، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که لاسایی "زۆر چالاك" و " "که‌متر چالاك"ه‌کان بکه‌نه‌وه، واته ئه‌وانیش خوارده‌مه‌نییه‌کانیان له په‌نا ماڵی خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه. وای لێهات که هه‌رکام له‌و گرووپانه ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌رهه‌میان دێنان له په‌نا ماڵه‌که‌ی خۆیان کۆیان ده‌کردنه‌وه و ته‌نیا خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان لێیان ده‌خوارد. ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌و گرووپانه پێویستییان به خوارده‌مه‌نییه‌ك بایه که خۆیان به‌رهه‌می ناهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ده‌یانگۆڕییه‌وه و به‌و شێوه‌یه هه‌وڵیان ده‌دا که هه‌موو خوارده‌منییه‌کانیان له‌به‌ر ده‌ست دا بێت. به‌دوای ئه‌و گۆڕانکارییه‌دا "ته‌مبه‌ڵ"ه‌کان که برسیەتی هێرشی بۆ هێنابوون و ئیتر جێگا گشتییه‌که‌یان لێ تێك چوو بوو، لای خۆیان ده‌یانگوت: "ئه‌و با‌رودۆخه ته‌واو نوێ یه"، تا ئێستا شتی وامان به‌سه‌رنه‌هاتووه! بۆ ئه‌وان ئیتر جێگایه‌کی گشتیی نه‌مابوو تا به مفتێ لێی بخۆن و لێی ڕاکێشن. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وی که هه‌رکام له‌و ته‌مبه‌ڵانه ڕێگای هه‌ڵس و که‌وتی جیاواز بگرنەبەر. هه‌ندێکیان ده‌یانگوت: "ده‌ی باشه، ئێمه‌ش ده‌بی کار بکه‌ین و خوارده‌مه‌نیی خۆمان دابین بکه‌ین!" به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر به قسان خۆش بوو، چونکه هێند له‌مێژ بوو کاریان نه‌کردبوو، زه‌وییه‌کی دیاریکراویان نه‌بوو کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. کاتێك ده‌چوون و جێگایه‌کیان بۆ کارکردن دیاری ده‌کرد، یه‌کی تر ده‌هات و ده‌یگوت: "ئه‌وه جێگای منه و له‌وه‌تا له‌بیرم دێ هی باب و باپیری من بووه و دوای ئه‌وانیش هه‌ر من له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه کارم کردووه و ئه‌وه زه‌وی منه" و ده‌ریان ده‌کردن. تاقمێک له‌و "ته‌مبه‌ڵ"انه‌ش که هیچ وره‌ی کارکردنیان نه‌بوو و به خه‌یاڵیش بیریان له کارکردن نه‌ده‌کرده‌وه، شاڵاویان ده‌برده سه‌ر جێگای ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و له‌وێ خوارده‌مه‌نییان به ئیشتیای خۆیان هه‌ڵده‌گرت. ده‌یانگوت: "ئه‌و کاره زۆر ئاساییه و ئێمه تا ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌سه‌ر زگی ئه‌وانیتر و له کۆگا له‌وڕاوین"! ئه‌گه‌ر ئێستا یه‌ك جێگای تایبه‌ت نییه و بۆته چه‌ندین جێگای جیا جیا، ده‌ی باشه ئێمه‌ش له‌و جێگایه‌ی پێمان خۆشبێت، خوارده‌مه‌نی هه‌ڵده‌گرین. دیاره ئه‌و بۆچوونه‌ی "ته‌مبه‌ڵ"ه‌کان به دڵی خاوه‌ن خوارده‌مەنییه‌کان نه‌بوو. هه‌ندێك له‌وان ده‌ستیان کرد به حه‌سار کێشان به‌ده‌وری کۆگاکانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی "ته‌مبه‌ڵ"ه‌کان پێیان نه‌گات. هه‌روه‌ك له ژیانی ئێمه‌شدا چاولێکه‌ری باوه، ورده ورده حه‌سار کێشان بووه باو و هه‌ر که‌س حه‌سارێکی به ده‌وری کۆگاکه‌یدا ده‌کێشا. ئه‌ونده‌ی حه‌سارەکان زیاتر ده‌بوون، به‌و ڕاده‌یه‌ش شاڵاوی ته‌مبه‌ڵه‌کان بۆسه‌ر ئه‌و جێگایانه‌ی بێ حه‌سار بوون، زیاتر ده‌بوو. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وی که له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا هه‌موو خاوه‌ن خوارده‌مه‌نییه‌کان حه‌ساریان به ده‌وری کۆگاکانیاندا کێشا. له په‌نا کار کردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نییه‌کان ده‌بوو له لایه‌که‌وه کات بۆ گۆڕینه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌کان ته‌رخان بکه‌ن و له لایه‌کیتریشه‌وه، حه‌سار دروست که‌ن و پێی ڕابگه‌ن و ئاگایان له به‌رهه‌مه‌کانیان بێ که لێیان نه‌دزن. هه‌ندێکیان ده‌ردی دڵیان ده‌کرد و پرته و بۆڵه‌یان بوو که جاران دوای کار له په‌نا جێگای خوارده‌مه‌نییه‌کان کۆ ده‌بووینه‌وه و قسه و جه‌فه‌نگمان ده‌کرد و پشوومان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا دوای کار ده‌بی ئاگامان له شته کانمان بێت و به حه‌ساره‌که‌مان ڕابگه‌ین و باشتر و قایمتری که‌ین. به‌یانیش هێنده ماندووین که ناتوانین وه‌ك جاران خوارده‌مه‌نی به‌رهه‌م بێنین. زۆر سه‌یره سه‌ره‌ڕای ئه‌وی ئێستا ئیشمان له جاران زیاتره به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌مان که‌متره! هه‌ندێك پێشنیاریان ده‌کرد که وه‌رن بچینه‌وه سه‌ر خوو و خده‌ی جاران و هه‌موومان به‌رهه‌مه‌کانمان وه‌ك جاران له یه‌ک جێگا کۆ که‌ینه‌وه. دیاره به‌و کاره تاقمێك مفته‌خۆر تێر ده‌که‌ین به‌ڵام لای که‌م وه‌ك جاران کاتی زیادیمان بۆ پشوو دان ده‌بێ و وه‌ك ئێستا هێنده ماندوو نابین. به‌ڵام چه‌ند له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌یانگوت : "نا، ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ر خوو و خده‌ی جاران، ده‌بێته هۆی په‌ره پێدانی مفته‌خۆریی. که ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌مبه‌ڵ بوونی به‌شدارانی کۆمه‌ڵگا. هه‌رچی ته‌مبه‌ڵ زیاتر بێ، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش به‌رهه‌ممان که‌م ده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌موومان له برسانه ده‌مرین". "به‌ڵام ئه‌وه چاره‌ی کێشه‌که نییه!" ئه‌وانیتر گوتیان. ره‌نگه ڕۆژێك بێت که بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ته‌مبه‌ڵانه ئه‌و با‌رودۆخه واته رۆژ تا ئێواره له‌سه‌ر گازی پشت له‌به‌ر تاو ڕاکشان و به فیتوو لێدان مفته‌خۆریی کردن، ماندووکه‌ره بێ و خۆیان بێنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌وانیش کار بکه‌ن. چونکه به‌رهه‌م هێنان و کارکردن زۆر خۆشه و که‌یفی پێ ده‌که‌ین. "نا، وانییه"! ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان گوتیان. کار کردن و به‌رهه‌مهێنان خۆش نییه، به‌ڵکوو خواردنی به مفتە، خۆشه. ئێوه ده‌توانن و مافی خۆتانه به‌رهه‌می خۆتان به‌ش که‌ن. ئێمه حه‌ساره‌کانمان تێك ناده‌ین و نابینه هۆی په‌ره‌پێدانی مفته‌خۆریی. "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌دنده‌کان حه‌ساری خۆیان تێك نه‌ده‌ن، ئێمه‌ش هێنده‌مان خوارده‌مه‌نیی نییه که له نێو مفته‌خۆره‌کاندا به‌شی که‌ین"، ئه‌وانیتر گوتیان. نیوه هه‌ژاره‌کانیش گوتیان: "ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئێمه بمێنینه‌وه و مه‌جبوور به به‌شکردن بکرێین، به‌شه‌کان هێنده که‌م ده‌بن که هیچمان پێ نابڕێ. که وابوو ئێمه‌ش حه‌ساره‌کانمان تێك ناده‌ین". ئه‌گه‌رچی هه‌موو گرووپه‌کان ده‌یانزانی که له داهاتوودا کاریان زیاتر ده‌بێ و کاتی پشوویان که‌متر، به بێ ئه‌وی که به‌رهه‌میشیان زیاتر بێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره مانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر خوو و خده قه‌دیمییه‌که‌یان. به‌ڵام به پێی کات، شتی زۆر سه‌یرتر قه‌وما. هه‌ندێك له‌و که‌سانه‌ی که به‌رهه‌میان زۆر که‌م بوو، چوون بۆ لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و گوتیان: "ئه‌گه‌ر خوارده‌مه‌نی من و بنه‌ماڵه‌که‌م دابین بکه‌ن، ئاگام له خوارده‌مه‌نییه‌کانتان ده‌بێت". تاقه‌مێكیش پێشنیاریان کرد: "ئه‌گه‌ر خواده‌مه‌نی ئێمه‌ش دابین بکرێ، خۆمان به چاکسازی و قایمکردنی حه‌ساره‌کانتانه‌وه ماندوو ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها که‌سانێکیش ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان و ده‌یانگوت: "خوارده‌مه‌نیمان دابین بکه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌رکی گۆڕینه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌کانتان ده‌خه‌ینه سه‌ر شانمان". به‌و شێوه‌یه ماوه‌یه‌ك گوزه‌رانیان کرد. به‌ڵام دواتر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به قامکێك سه‌ری خۆیان خوراند و گوتیان: "له ڕاستیدا، ئێستا که ئه‌و کارگه‌رانه کاره‌کانمان بۆ ده‌که‌ن، ده‌بوو کاتی پشوودانمان زۆرتر بایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خوارده‌مه‌نیی ئه‌و کارگه‌رانه ، دابین بکه‌ین، ده‌بێ زیاتر له جاران خوارده‌مه‌نیی به‌رهه‌م بێنین!" هه‌میسان پێشنیار کرا: "وه‌رن حه‌ساره‌کانمان تێك ده‌ین و بچینه‌وه سه‌ر شێوازی قه‌دیم، ئه‌و هه‌موو ژانه‌سه‌ره بۆ ئێمه جێ به‌جێ نابێ. به‌ڵام ئه‌مجاره نه ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌ڵکوو هه‌ژاره‌کانیش ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌د کرده‌وه و به تووڕه‌ییه‌وه ده‌یانگوت: "ده‌تانهه‌وێ بێ کارمان بکه‌ن؟" ئه‌وانه‌ی چاک کردنه‌وه‌ی حه‌ساره‌کان له‌سه‌ر شانیان بوو گوتیان. "ده‌تانهه‌وێ له برسانه بمانکووژن؟" ئه‌وانه گوتیان کە خوارده‌مه‌نییه‌کانیان ده‌گۆڕییه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ش کە ئاگاداری‌یان له حه‌ساره‌کان ده‌کرد. به‌ڵێ، به‌مجۆره له‌سه‌ر ئه‌و خوو و خده نوێیه مانه‌وه... Author's commentsThis site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author. |