ترس
نووسه‌ر: Martin
Auer (مارتین ئاوه‌ر)
وه‌رگێران له ئاڵمانییه‌وه: نادر فه‌تحی(شوانه)
بۆچی
ئه‌و له‌وێوه
ئاوا
به گومانەوە سه‌یرم ده‌کا؟
بڵێی ترسی له من
هه‌بێ؟
بڵێی پێیوابێ، من
ده‌مهه‌وێ زیانێکی پێ بگه‌ێینم؟
بۆچی
ئه‌و پێیوایه،
من ده‌مهه‌وێ شتێکی
لێ بکه‌م؟
من خۆ کارم به که‌س
نییه!
من کارم به که‌س
نییه، جگه له‌وی که،
که‌سێك بیهه‌وێ
زیانێکم پێ بگه‌ێینێ!
که وابوو ئه‌گه‌ر
ئه‌و پێی وابێ،
من ده‌مهه‌وێ
زیانێکی پێ بگه‌ێینم،
ته‌نیا به‌و هۆیه‌یه،
چونکه ئه‌و ده‌زانێ : من زیان به‌و که‌سه ده‌گه‌ێینم،
که بیهه‌وێ زیانم
پێ بگه‌ێینێ.
که وابوو:
ئه‌و ده‌یهه‌وێ
زیانم پێ بگه‌ێینێ!
که وای لێ هات،
هه‌ر ئێستا ده‌چم و مستێك له ناو ده‌می ده‌ده‌م،
تا ئه‌و نه‌توانێ
هیچم لێ بکات.
ئه‌یش!
مستی ئه‌و زۆر
گورج تر بوو له هی من.
ئێستا من له‌سه‌ر
زه‌وی که‌وتووم.
به‌ڵام من ده‌مزانی،
که ئه‌و ده‌یهه‌وێ
زیانێکم پێ بگه‌ێینێ!
This site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author.
|