Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره, ڕاهێنانی مرۆڤه بۆ ژیانێکی پڕ له ئاشتی و دوور له شه‌ڕه |
|
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتنPlease share if you want to help to promote peace! Nader FathibokaniThis translation has not yet been reviewed |
|
Bücher und CDs von Martin AuerIn meinem Haus in meinem Kopf Gedichte für Kinder Die Prinzessin mit dem Bart Joscha unterm Baum Was die alte Maiasaura erzählt Die Erbsenprinzessin Der wunderbare Zauberer von Oz - Hörbuch zum Download Die Jagd nach dem Zauberstab, Roman für Kinder - Hörbuch zum Download Der seltsame Krieg Geschichten über Krieg und Frieden Zum Mars und zurück - Lieder Lieblich klingt der Gartenschlauch - Lieder Lieschen Radieschen und andere komische Geschichten - CD |
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتن نووسه‌ر: Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر) وه‌رگێران له ئاڵمانییه‌وه: نادر فه‌تحی(شوانه)
کاتێك سه‌ربازه‌کان هاتن، ئێمه خۆمان له ده‌ره‌وه، له ئه‌شکه‌وتێکی ناو بیاباندا شاردبۆوه. هه‌نبانه‌یه‌کی پڕ له ئاوی لە پێستی بزن دروستکراو، چه‌ند نان و چه‌ند هه‌نجیرێکمان پێ بوو. ئه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه بوون که له‌گەڵ خۆمان بردبوومانن. دوو بزن مان هه‌بوو که به‌جێمان هێشتبوون. من زۆر خه‌مناك بووم، چونکه باوه‌گه‌وره گوتی: "پێموانییه ئیتر بزنه‌کانمان ببینینه‌وه. سه‌ربازه‌کان ده‌یانکووژنه‌وه و ده‌یانخۆن." دایکم هێدی و له‌سه‌ر خۆ ده‌گریا، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شەوە شیری بە مناڵه چکووله‌که‌مان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گری و شاراوگەکە‌مان لێ لەقاو نەدات. من ده‌مزانی نابێ بگریم، چونکه من ئیتر کیژۆڵه‌یه‌کی گه‌وره بووم و با‌وه گه‌وره پێی گوتبووم هه‌ر وه‌ك مرۆڤێکی گه‌وره له هه‌مووشتێك تێده‌گه‌م. من زۆر به ئەسپایی له‌گه‌ڵ باوه‌گه‌وره ده‌دوام. له پرێکدا باوه‌گه‌وره ده‌نگێکی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که گوێ لێ بوو و ده‌بوایە منیش بێده‌نگ بم بۆئه‌وه‌ی باشتری گۆێ لێ بێت. "بۆچی سه‌ربازه‌کان ده‌بێ بزنه‌کانمان بکووژن"، من به سه‌برا پرسیارم له با‌وه گه‌وره کرد. "ئه‌وان شیری بزنیان پێ خۆش نییه؟" "بابه‌که‌م، دیاره شیریان پێ خۆشه، به‌ڵام گۆشتیان پێ خۆشتره. چونکه پێموانییه سه‌ربازه‌کان ئیزنی خواردنی بزنه‌کانی حه‌مه پاشایان هه‌بێت. "مه‌گه‌ر حه‌مه پاشا پاشای ئێمه نییه؟" "به‌ڵێ، وا ده‌ڵێن." "ئه‌گه‌ر بزنه‌کانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنابایه، سه‌ربازه‌کان نه‌یانده‌توانی بیانخۆن." "ئه‌گه‌ر بزنه‌کانمان له‌گه‌ڵ بایه، ره‌نگه جێی شاردنه‌وه‌که‌مان لێ ئاشکرا بوایه. به‌ڵام پێموایه بۆ ئێمه هیچ جیاوازییەکی نه‌ده‌بوو بزنه‌کانمان له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی حه‌مه پاشاوه بخورێن یا سه‌ربازه‌کانی عه‌به پاشاوه." " ئه‌گه‌ر عه‌به پاشا ئه‌و شه‌ڕه بباته‌وه، سه‌ربازه‌کانی ئه‌و ئێمه ناکووژن؟" "نا ڕۆڵه گیان، ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ کۆتایی بێ، و عه‌به پاشا شه‌ڕه‌که بباته‌وه لەجیاتی ئه‌وه‌ی ماڵیات به حه‌مه پاشا بده‌ین، ده‌بی ماڵیاته‌که بده‌ین به عه‌به پاشا." "ئاخه باشه، مه‌گه‌ر حه‌مه پاشا شای فه‌رمی و یاسایی خۆمان و باوکی وڵات نییه؟ مه‌گه ئه‌و باوکی هه‌موومان نییه؟" "به‌ڵێ ئه‌وان خۆیان واده‌ڵێن، به‌ڵام ئه‌وه قسه‌ی کلیسایه. پێش ئه‌وه‌ی حه‌مه پاشا ببێته شای ئێمه، پاشایه‌کی دیکەمان به ناوی خله پاشا هه‌بوو و ده‌بوو هه‌موومان بۆ سڵامه‌تی ئه‌و له کلیسا دۆعا بکه‌ین. دواتر خله پاشا و حه‌مه پاشا نێوان ناخۆشییان لێ په‌یدابوو، چونکه خله پاشا جنێوی نامووسی به حه‌مه پاشا دابوو. شه‌ڕێکی مه‌زن لە نێوانیاندا سەری هەڵدا و تیایدا سپای حه‌مه پاشا به‌سه‌ر سپای خله پاشادا زاڵ بوو، خله پاشا کوژراو و وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن حه‌مه پاشاوه داگیر کرا." "مه‌گه‌ر خله پاشا سووکایه‌تی به شه‌ڕافه‌تی حه‌مه پاشا نه‌کردبوو؟" "به‌ڵی، وا ده‌ڵێن." "بابه‌گه‌وره، پێتوانییه حه‌مه پاشا مافی خۆی بووبێت به‌رگری له شه‌ڕافه‌تی خۆێ بکات؟" به‌ڵێ، له ناو شایه‌کاندا وا با‌وه... وایه." "با‌وه گه‌وره گیان تۆ له‌سه‌ر شه‌ڕافه‌تی خۆت به شه‌ڕ نایه‌یت؟" "ئێمه‌ی وه‌رزێر و زه‌حمه‌تکێش ڕێی ئه‌وه‌مان نییه به‌رگری له‌خۆمان بکه‌ین. له‌مڕۆ دا ئه‌وه ته‌نیا مافی ئه‌شڕاف و ئه‌عیانه و ئه‌گه‌ر قەشەیەکی کلیسا به هۆی نه‌دانی دانه‌وێڵه و باج لەکاتی خۆیدا، ناوەنیتکەی 'به‌رازی ته‌مبه‌ڵ' م پێبدات، ناتوانم له‌خۆم به‌رگری بکه‌م و ئه‌گه‌ریش ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌و کاره بده‌م، ده‌توانێ و ئیزنی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستوور بدا که تا ڕاده‌ی مردن دارکاریم بکه‌ن و به قامچی لێم ده‌ن. به‌ڵام بۆ شا ئه‌وه شتێکی ئاساییه که له‌سه‌ر شه‌ڕافه‌تی خۆی هه‌زاران که‌س به کوشتن بدات." "بۆچی شا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌خۆی به‌رگری بکات و وه‌رزێر که ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌رییه ده‌کێشێ، نا؟" "ئاخ ڕۆله گیان، شا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و له‌شکری له‌به‌ر ده‌ست دایه و ئه‌گه‌ر شایه‌کی تر سووکایه‌تی پێ بکات له‌شکره‌که‌ی ده‌نێرێته سه‌ر و شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ده‌کات. جاری وا هەیه له‌و شه‌ڕه‌دا گیانی خۆی به‌خت ده‌کات و جاری واش هه‌یه شایه‌که‌ی تر ده‌کووژرێ و وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ئه‌میانه‌وه زه‌وت ده‌کرێ و دەخرێتە سەر ناوچه‌ی فەرمانڕەواییه‌که‌ی. شا دۆڕاوه‌که ئاگای لێ نابێ که ده‌کرێ مرۆڤ بۆ به‌رگری له شه‌ڕافه‌تی گیانی به‌خت بکات، چونکه ئه‌و ئیتر مردووه. شا سه‌رکه‌وتووه‌که‌ش بۆی ده‌بێته ئه‌زموون که به‌رگری له شه‌ڕافه‌ت شتێکی باشه. کاتێك با‌وه گه‌وره‌ی من گه‌نج بوو‌ه، له‌و دۆڵه بچووکه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ لێی ده‌ژین نزیکه‌ی سی شا فەرمانڕەواییان کردوە. ئێستا پێنجی گه‌وره حکوومه‌ت ده‌که‌ن." "چونکه شاکان شه‌ڕیان له نێواندا بوو‌ه؟ چۆنکه شه‌ڕافه‌تیان له ژێر پرسیاردا بوو‌ه؟" "بابه‌که‌م، هه‌میشه بیانوویه‌کی له‌و چه‌شنانه‌یان بۆ شه‌ڕ هه‌ڵاییساندن هه‌بووه." "ئه‌دی هه‌میشه هه‌ر ئاوا بوو‌ه؟ شه‌ڕ هه‌میشه هه‌ر هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی حوکمکردنیان گه‌وره و گه‌وره‌تر ببێته‌وه؟" "رۆڵه گیان، به باشی نازانم"، با‌وه گه‌وره گوتی "با‌وه گه‌وره‌ی من ده‌یگوت: زۆر له‌مه‌وبه‌ر و له سەردەمی کۆندا، کۆمه‌ڵگا شای نه‌بووه و هه‌مووان هه‌ر وه‌رزێر و زه‌حمه‌تکێش بوون." ئه‌و ده‌یگوت، "هه‌موو خه‌ڵک له گوندی چکووله و گه‌وره‌دا ده‌ژیان و هیچ شتێکیان سه‌باره‌ت به شه‌ڕ نه‌ده‌زانی." من پێموایه ئه‌و قسانه‌ی با‌وه گه‌وره‌م زۆر ڕاست بوون. له‌به‌ر چی ده‌بوو خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ گوندی جیرانیان شه‌ڕ بکه‌ن؟ له‌به‌ر چی ده‌بوو زه‌وی یه‌کتر داگیر بکه‌ن؟ وه‌رزێر ته‌نیا پیویستی به هێنده زه‌وی هه‌یه که فریای کێڵان و چاندنی بکه‌وێ و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ به‌خێوبکات. ئه‌وه جێی باوه‌ڕه که هیچ وه‌رزێرێک کاتی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی گه‌وره کار بکات که نه‌توانی که‌ڵك له هه‌مووی وه‌ربگرێ،. ره‌نگه به پێی کات بنه‌ماڵه‌کان گه‌وره‌تر ببوونه‌وه و به هۆی زۆر بوونی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کان پێویستییان به زه‌وی زۆرتر بووبێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و کاره بڵێی هێرشیان بردبێته سه‌ر جیرانه‌کانیان و زه‌وییه‌که‌یان زه‌وت کردبێ؟ من باوه‌ڕ ناکه‌م. من پیموایه لەجیاتی شه‌ڕ کردن له‌سه‌ر زه‌وی و گیان لە مەترسی هاویشتن، زیاتر وابووە کە زه‌وییه‌کانیان به دڵفره‌وانییه‌وه له نێوان خۆیاندا به‌ش کردووه. ئه‌گه‌ریش شه‌ڕیان له‌سه‌ر داگیر کردنی زه‌وی بووبێت ده‌بێ ئه‌و شه‌ڕه زۆر زوو کۆتایی پێ هاتبێت، کاتێك زه‌وی کافییان بۆ کێڵان و چاندن هه‌بووبێ. ته‌ماحی مرۆڤی ئه‌وزه‌مان زۆر نه‌بووه چونکه ده‌یانزانی که ته‌نیا خۆیان ده‌بێ له‌سه‌ر زه‌وییه‌که ئیش بکه‌ن. به‌ڵام ته‌ماحی شا کۆتایی نایه‌ت." "به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ وه‌رزێر، شا گیان له‌به‌رێکی تره؟" من پرسیارم کرد، "ره‌نگه ئه‌وان چه‌شنە بوونەوەرێکی تر بن، وه‌ك چۆن بزن مه‌ڕ نییه؟" "نا من باوه‌ڕم به‌وه نییه"، با‌وه گه‌وره گوتی، "ئه‌گه‌ر تۆ کوڕی وه‌رزێرێك وه‌ك شا گه‌وره بکه‌ی و وه‌ك شا ڕای بهێنی، هه‌موو ئه‌و کارانه ده‌کات که شایه‌ك ده‌یکا." "باشه ئه‌ی بۆچی شا جیاوازییان هه‌یه؟" "چونکه شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان جیاوازی هه‌یه؛ با‌وه گه‌وره‌م ده‌یگوت، کاتی زوو و زۆر کۆن هاوسەردەم له‌گه‌ڵ وه‌رزێر، ڕاوچیش هه‌بوون. ئه‌وانێش وه‌ك وه‌رزێر له‌سه‌ر زه‌وی هیچ شه‌ڕێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کردووه. هه‌رکام له‌و گرووپه ڕاوچییانه جیگای تایبه‌تیی خۆیان بوو‌ه بۆ ڕاوکردن و هیچ پێویستییان به جێگایه‌کی گه‌وره نه‌بووه. به‌ڵام رۆژگارێک هاتووه که به‌ره به‌ره که‌ش و هه‌وا ویشکتر بوو‌ه و لێره‌واره‌کان بچووکتر بوونه‌ته‌وه و ئاژه‌ڵه‌کانی ناو لێره‌واریش که‌متر بوونه‌ته‌وه. به‌و بۆنەیەوە ڕاوچییه‌کان سەرنجیان بۆ ژیانی وه‌رزێری ڕاکشاوه، له جێگایه‌کی تایبه‌ت نیشته‌جێ بوون و که‌ڵكیان له ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌ك بزن و مه‌ڕ و به‌راز وه‌رگرتووه و به بێ ئه‌وه‌ی کۆچ بکه‌ن بژیوی ژیانیان له دانه‌وێڵه‌ی ساڵانه دابین کردوه. ڕاوچییه‌کان ده‌ستیان به دزی کردن و راو و رووتی وه‌رزێر کردوه و ئه‌گه‌ر وه‌رزێره‌کان به‌رگرییان لێ بکردبایه‌ن، ده‌کوژران چونکه ڕاوچییه‌کان کاری ڕۆژانەیان کوشتن بوو، باشتر ده‌یانتوانی له چه‌ك و چۆڵ که‌ڵك وه‌ربگرن. به‌ره به‌ره راوچییه‌کان به‌و راستییه‌ش گه‌یشتوون که نابێ هه‌موو وه‌رزێره‌کان له‌ناو به‌رن ده‌نا هیچیان بۆ خواردن نامێنێ و له برسان ده‌مرن. دوای ماوه‌یه‌ك تاقمێك ژیر له ناو ڕاوچییه‌کان هه‌ڵکه‌وتوون که له‌گه‌ڵ وه‌رزێره‌کان پێك هاتوون و گوتوویانه: "ئه‌گه‌ر ساڵانه بژیویان دابین بکرێ، له هێرش بردنه‌سه‌ری دزه‌کانی تر بۆ سه‌ر ماڵ و گیانیان، پارێزگاری‌یان لێ ده‌که‌ن." به‌و شێوه‌یه ڕاوچییه‌کان بوونه‌تە هۆی پێکهاتنی شه‌ڕکه‌ر و شه‌ڕکه‌ره زۆر به جه‌رگه‌کانیش ده‌بوونه شای ناوچه‌کان. خاوه‌ن زه‌وی بوون بۆ شا، جیاوازتر بوو‌ه تا بۆ وه‌رزێر. شا خۆی له‌سه‌ر زه‌وی کارناکات و بۆ ئه‌و کاره وه‌رزێری هه‌یه که شیر و ماست و گۆشت و که‌ره و خوری و هه‌موو پێداویستییه‌کانی تری ژیانی دابین بکات. دیاره ئه‌و شتانه ته‌نیا بۆ شا نه‌بوون و به‌شێکی بۆ سه‌ربازه‌کان و پیاوه ئایینییه‌کانیش بوو‌ه که پشتیوانیان له شا ده‌کرد. به‌شێکیش بۆ ئاسنگه‌ره‌کان بوو‌ه که شمشیر و نیزه و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕیان دروست کردووه. به‌شێکیش بۆ ئه‌وانه بوو‌ه که کاخ و سه‌را و دیواری به‌رزیان بۆ دروست کردوون. شا پێویستی به ته‌واوی ئه‌وانه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێکی زیاتری پێ داگیر بکات و ناوچه‌ی فەرمانڕەواییه‌که‌ی پێ گه‌وره‌تر بکاته‌وه." "که وابوو هیچ شه‌ڕێك نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر شا نه‌بایه؟" من پرسیارم کرد. "ئه‌گه‌ر هیچ خه‌ڵکێك نه‌بایه وه‌ك زاروو ژیانیان له کارکردنی خه‌ڵکانیتر دابین کردبایه، ئه‌وکات شه‌ڕکردن وه‌ك ئه‌مڕۆ بێ کۆتایی نه‌ده‌بوو. ره‌نگه هیچ کاخ و قه‌ڵایه‌كیش نه‌بوایه، چونکه به هۆی ئاسایی بوونی خه‌ڵکییه‌وه، که‌س دروستکردنی شتی وای له باری داراییه‌وه بۆ گونجاو نه‌ده‌بوو. ره‌نگه فه‌ڕشه‌کان که‌متر ره‌نگیان بایه و خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌وی رووت بخه‌وتبایه‌ن و لێره و له‌وێ ناکۆکییه‌کی بچووك له نێوان به‌شدارانی کۆمه‌ڵگادا هەبوایه، به‌ڵام ئه‌وانه به ئه‌رخه‌یانییه‌وه زۆر زوو کۆتای‌یان پێ ده‌هات." "که‌وابوو شه‌ڕ کردن هه‌رگیز کۆتایی نایه؟" من پرسیارم له با‌وه گه‌وره کرد. "ره‌نگه دوای هه‌زاران ساڵ، ئه‌و کاته‌ی ته‌واوی دنیا بووبێته ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی حوکمرانی." "به‌ڵام ئه‌دی بۆچی ناتوانین وه‌ك سەردەمەکانی پێشوو ژیان بکه‌ین، ئه‌وکاتانه‌ی وا شا نه‌بوون؟ "نا ئیتر ناتوانین وه‌ك سەردەمی زوو بژین"، با‌وه گه‌وره گوتی. "شتی وا چۆن ده‌بێ؟ سه‌ربازه‌کانی شا تا ژێر ددانیان به چه‌ك و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ تەیارکراوە و ئێمه‌ش له به‌رانبه‌ریان دا هیچمان نییه؟" "به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌رزێرانی جیهان بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ئیتر شا و سه‌ربازه‌کانی به‌خێو نه‌که‌ن چی؟" "شتی وا نابێ"، با‌وه گه‌وره گوتی. "کێ ده‌توانی برووسکه بۆ هه‌موو وه‌رزێرانی ئه‌م جیهانه بنێرێ و دژ به‌و زارووانه یه‌کیان بکات ؟"
کاتێك سه‌ربازه‌کان هه‌موویان کشابوونه‌وه، گونده‌که خاڵی ببوو. ئاژه‌ڵه‌کان یا کووژرابوون یا له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوویانن. هه‌موو دانه‌وێڵه‌کانیان سووتاندبوو. ته‌نانه‌ت جه‌نجه‌ڕ و گاسن و که‌ره‌سه‌کانی کێڵانی زه‌ویشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو. دواتر باوه‌گه‌وره پیشانی داین چلۆن له چۆمی ماسی بگرین و له کام گیا بۆ خواردن که‌ڵك وه‌رگرین. هه‌رچۆنێك بێت به‌سه‌ر ئه‌و ویشکساڵییه‌دا زاڵ بووین. کاتێك باران باری، ده‌شت و زه‌وی ژیانه‌وه و ئه‌و دانه‌وێڵانه‌ی ساڵی پێشوو کاتی خه‌رمان که‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی هه‌میسان شین بوونه‌وه. به‌ره به‌ره زه‌وی و ژیانمان ژیانده‌وه. دایکم مرد و دواتریش با‌وه گه‌وره به‌جێی هێشتین. برا چکووله‌که‌شم له‌گه‌ڵ کچێكی گوندی جیران گونده‌که‌مان زه‌ماوه‌ندی کرد و منداڵێکیان بوو. رۆژێك له ڕۆژان سه‌ربازه‌کان دیسان هاتنه‌وه. Author's commentsThis site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author. |