Martin Auer: شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره, ڕاهێنانی مرۆڤه بۆ ژیانێکی پڕ له ئاشتی و دوور له شه‌ڕه |
|
![]() |
|
دوو شه‌ڕکه‌رPlease share if you want to help to promote peace! Nader FathibokaniThis translation has not yet been reviewed |
|
دوو شه‌ڕکه‌ر نووسه‌ر: Martin Auer (مارتین ئاوه‌ر) وه‌رگێران له ئاڵمانییه‌وه: نادر فه‌تحی(شوانه)
دوو شه‌ڕکه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌شه‌ڕ ده‌هاتن. یه‌کیان زۆر گه‌وره و درێژ بوو، ئه‌ویتریان قه‌ڵه‌و; یه‌کیان قورس، ئه‌ویتریان چیڕ; یه‌کیان زۆر به‌هێز و ئه‌ویتریان بێ به‌زه‌یی.
به‌هێزه‌که مستێکی له که‌پۆی بێ به‌زه‌ییه‌که دا. هاوکات هه‌ستی پێ کرد و له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی: که‌پۆی ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك هی من وایه!
بێ به‌زه‌ییه‌که هه‌موو په‌راسووه‌کانی به‌هێزه‌که‌ی شکاند. ئه‌ویش هه‌ستی پێ کرد و له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی: په‌راسووه‌کانی ئه‌و هه‌ر وه‌ك هی خۆم وایه و ده‌شکێن.
له‌پڕێکدا به‌هێزه‌که قامکی به چاوی بێ به‌زه‌ییه‌که دا کرد و ده‌ریهێنا. هه‌ستی پێ کرد و به خۆی گوت: چاوه‌کانی ئه‌ویش نه‌رم و ئه‌سته‌من وه‌ك چاوه‌کانی من.
بێ به‌زه‌ییه‌که له‌قه‌یه‌کی له زگی به‌هێزه‌که دا. به‌خۆی گوت: زگی ئه‌ویش دهقوپی و نه‌رمه وه‌ك زگی من.
به‌هێزه‌که گه‌رووی بێ به‌زه‌ییه‌که‌ی گوشی و رێگای هه‌ناسه‌ی لێ بڕی. به‌خۆی گوت: ئه‌ویش وه‌ك من پێویستی به هه‌ناسه کێشان هه‌یه.
بێ به‌زه‌ییه‌که مستێکی له‌سه‌ر دڵی به‌هێزه‌که دا. هه‌ستی پێ کرد و گوتی: خۆ ئه‌ویش وه‌ك من دڵی لێ ده‌دا.
کاتێك هه‌ردووکیان هیچ وزه‌یه‌کیان نه‌مابوو و له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتبوون، هه‌ردووکیان پێکه‌وه ده‌یانگوت: "زۆر سه‌یره، ئه‌ویش مرۆڤێکه هه‌ر وه‌ك من. "
به‌ڵام ئیتر کار له کار ترازابوو و هیچ سوودێکی بۆهیچکامیان نه‌بوو. |
|
This site has content self published by registered users. If you notice anything that looks like spam or abuse, please contact the author. |